سەرۆكی لێژنەی پەروەردەو خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی كوردستان هۆكاری رانەگەیاندنی ئەنجامەكانی زانكۆڵاین ئاشكرا دەكات

سەرۆكی لێژنەی پەروەردەو خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی كوردستان هۆكاری رانەگەیاندنی ئەنجامەكانی زانكۆڵاین ئاشكرا دەكات

24/10/2021 سەرۆكی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی کوردستان ڕوونكردنەوەیەكی لەبارەی دەرچووانی پۆلی 12ی ئامادەیی دا كەتیدا هۆكاری رانەگەیاندنی ئەنجامەكانی زانكۆڵاینی ئاماژە پێداوە.
عەبدولسەلام دۆلەمەری سەرۆکی لیژنەی پەروەردەو خوێندنی باڵا لەروونكردنەوەیەكدا ئاماژەی بەوەدا كە لە ئەنجامی بەدواداچوونیان بۆ ھۆکاری دواکەوتنی ئەنجامی وەرگرتنیان لە زانکۆ و پەیمانگاکان كە لە پێنجشەممەی ڕابردووەوە لە ناوەندی وەرگرتن ڕێکارەکان تەواو بوونە، بەڵام ھەندێ گرفت لەوانەی کە ڕاستەوخۆ مامەڵەی وەرگرتنیان پێشکەش کردوە ھاتۆتەپێش.
هاوكات سەرۆكی لێژنەی پەروەردەو خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی كوردستان ئەوەشی خستۆتەڕوو كە پرۆسەكە کاری وردتری پێویستە بۆیە 24/10/2021 ئەنجامەکانی زانکۆڵاین ڕانەگەیەندرا و دواخرا تا لێوردبوونەوەیەكی باشتری بۆ بکرێت تاوەكو ھەڵەکانی ساڵی رابردوو دووبارە نەبێتەوە.

Top