زانكۆی سۆران لە ڕیزبەندیی كیو ئێس (QS)ی نێودەوڵەتی ناوی تۆمار دەكرێت

لە هەنگاوێكی زانستیدا زانكۆی سۆران، خراوەتە رێزبەندی(كیو ئیس)ی زانكۆكانی جیهان.
راگەیاندنی زانكۆی سۆران رایگەیاندوە كە دوای هەوڵ و كۆششێكی زۆر زانكۆی سۆران توانی ئاستی خۆی بەپێی پێوەرە نێودەوڵەتییەكان بەرەو پێشەوە ببات و لەلایەن دامەزراوەی(كیو ئێس)ی نێودەوڵەتی وەك زانكۆیەكی باوەڕپێكراو پەسەند بكرێت و ناوی بخرێتە ڕیزبەندیی زامكۆكانی جیهان و وڵاتای عەرەبی.
بە گوێرەی رێزبەندی پۆلینكردنی دامەزراوەی كیو ئێس ئەوە زانكۆی سۆران لەناو گرووپی زانكۆكانی وڵاتە عەرەبییەكاندا بۆ ساڵی 2022 لەریزبەندییەكەدا دانراوە.
شایانی باسە ( كیو ئێس )كورتكراوەی (Quacquarelli Symonds)ە كە دامەزراوەیەكی تایبەت بە ڕیزبەندكردنی ساڵانەی هەموو زانكۆكانی جیهانە كە زانكۆكانی جیهان بەسەر سێ گرووپدا پۆلێن دەكات، كە بریتین: 1- ڕیزبەندیی جیهانی، 2- ڕیزبەندیی بابەتی، 3- ڕیزبەندكردن بەپێی پێنج هەرێمی جیۆگرافی كە لەناویشیاندا هەرێمی وڵاتانی عەرەبییە كە زانكۆی سۆران لەناو رێزبەندی هەرێمی وڵاتانی عەرەبی دانراوە