سەركردەیەكی قاعیدە لە سووریا بە فڕۆكەیەكی بێ فڕۆكەوانی ئەمریكا كوژرا

سەركردەیەكی قاعیدە لە سووریا بە فڕۆكەیەكی بێ فڕۆكەوانی ئەمریكا كوژرا

 

 

بە پێی ئاژانسی هەواڵەكان جۆن ڕێگسبی گوتەبێژی ناوەندی سەرکردایەتیی سەربازیی ئەمریكا ڕایگەیاند ڕۆژی عەبدولحەمید ئەلمەتەر سەرکردەیەکی باڵای قاعیدە لە هێرشێکی فڕۆکەكانی بێ فڕۆکەوانی ئەمەریکا لە سوریا کوژرا. ئەو هێرشەش دوو ڕۆژ پاش ئەوە بوو کە بنکەیەکی سەربازیی هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش لە سوریا هێرشی کرایەسەر.

 

هەر لەم ڕووەوە هیچ ڕاپۆرتێک لەسەر زیانی گیانی هیچ کەسێکی سیڤیل لەو هێرشەدا نەبووە ، سەرچاوەیەك ئاماژەی بەوە كرد كە ئەو هێرشە بە ڕێگای بەکارهێنانی فڕۆکەی جۆر MQ-9 ئەنجام دراوە.

 

گوتەبێژی ناوەندی سەرکردایەتیی سەربازیی ئەمریكا ڕوونیشی كردەوە كە قاعیدە هێشتا هەڕەشەیەکە بۆ سەر ئەمەریکا و هاوپەیمانان. ئەلقاعیدە سوریا وەکو حەشارگەی خۆی بەکاردەهێنێت بۆ خۆدروست کردنەوە، هەماهەنگی کردن لەگەڵ پەیوەندییە دەرەکییەکانی، و پلاندانان بۆ ئۆپەراسیۆنەکانی دەرەوە."

 

لەوەتەی شەڕی بەردەوام لە سوریا لە ساڵی 2011 بووەتە هۆی دروستکردنی گۆڕەپانێکی ئاڵۆزی شەڕی نێوان هێزە سەربازییە بیانییەکان وچەکدارە ملیشاکان و جیهادییەکان، هاوكات خۆپیشاندانێکی دژە حکومەت سەری هەڵدا نزیکەی نیو ملیۆن کەس کوژراون.

Top