یەكەم گەشتی ئاسمانیی نێوان عێراق و سعودیە دەستی پێ كردەوە

یەكەم گەشتی ئاسمانیی نێوان عێراق و سعودیە دەستی پێ كردەوە

 

دوای ئەوەی بۆ ماوەی دوو ساڵ گەشتی ئاسمانیی ڕاستەوخۆی نێوان عێراق و شانشینی سعودیە وەستابوو، دوێنێ (هەینی) سەرچاوەیەك لە وەزارەتی گواستنەوەی عێراق لە لێدوانێكدا ڕایگەیاند كە  کۆمپانیای هێڵی ئاسمانی عێراق بۆ یەكەم جارە دوای ئەوە ماوەیە  یەکەم گەشت دەست پێ دەكاتەوە.

 

ئەو سەرچاوەیە  ڕوونی كردەوە كە وەستانەكە بە هۆی بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆنا بووە، گوتیشی بەهۆی جێبەجێکردنی سەرجەم رێکارەکانی خۆپاراستن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە دەستپێکردنەوەی گەشتەکان بەهۆی هەماهەنگیی نێوان دەستەی باڵای عومرە و حەجی سعودیە و تیمی عێراقییەوە ئەنجام دەدرێت.

جێگەی وەبیر هێنانەوەیە، پار بەهۆی بڵاوبووەنەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا گەشتی راستەوخۆی نێوان ئەو  دوو وڵاتە هەڵپەسێردرا، لە لای خۆشیەوە حکومەتی سعودییە چەند رێکارێکی گرتەبەر و لە مانگی ئابی ڕابردووشدا یەکەم کاروانی عومرەکارانی هەرێم و بەغدا گەیشتە  شانشینی سعودیە.

 

 

 

Top