بەرپرسێكی باڵای تایوان: ئەگەڕی هەڵگیرسانی شەڕ لەنێوان تایوان و چین لە ئارادا نییە
ئاژانسی دەنگوباسی ڕۆیتەرز لە زاری بەرپرسێکی باڵای ئاسایشی تایوان بڵاوی كردەوە كە ناوبراو بە نوێنەرانی پەرلەمانی ڕاگەیاندووە كە ئەگەری بەرپابوونی شەڕ لەگەڵ چیندا لە ساڵی داهاتوودا لە ئارادانییە یان كەمە.
پێشترتایوان چەند جارێک ئاماژەی بەوەداوە بەرگری لەخۆی دەکات ئەگەر بێتوو هێرشی بکرێتەسەر، بەڵام دەیەوێت ئەو پێگەیەی هەیەتی لەگەڵ چیندا بیپارێزێت، تەنانەت سەرەڕای فشارە سەربازییەکانی چین بۆ سەر دورگەکە.
لەلای خۆشیەوە بەڕێوبەری ئاسایشی نیشتمانیی تایوان جەنەڕاڵ چێن مینگ تۆنگ لەمیانی کۆبوونەوەی لیژنەیەکی سەربازی پەرلەماندا ئاماژەی بەوە كرد كە لەو باوەڕەدایە لە ماوەی ساڵێکدا ئەگەری ڕوودانی شەڕ كەمە یان هەر ڕوونادات.
شایانی باسە لە ماوەی ڕابردوو لەم مانگەدا سەرۆکی تایوان تسای ئینگ وێن گوتبووی تایوان ناچار ناکرێت سەر بۆ چین شۆڕ بكات، بەڵام ئاماژەی بەوەدا كە تایوان ئارەزوومەندە ئاشتی و گفتوگۆ لەگەڵ پەکیندا بكات.