لەسەر داهاتی شارەوانی ڕێگای سه‌ره‌كی گوندێكى پارێزگای هه‌ولێر قیڕتاو ده‌كرێت
وێوە‌زاره‌تى شاره‌وانى و گه‌شتوگوزارى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایگەیاند له‌سه‌ر داهاتى شاره‌وانى ڕێگای سه‌ره‌كی گوندی بێریات لەسنووری پارێزگای هه‌ولێر قیڕتاو ده‌كات.
چوارشه‌ممه 20/10/2021 وه‌زاره‌تى شاره‌وانى و گه‌شتوگوزار ڕاگه‌یاندراوێكى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تی (فه‌یسبووك) بڵاوكردۆتەوە كە تیداهاتووە بە بەمەستی ئاسانكاری بۆ هاتوچۆی شوفێران و هاوڵاتییانی سنوورەكە پڕۆژەی قیڕتاوكردنی ڕێگەی سەرەكی گوندی بێریات لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی شەشی هەولێر ئەنجام دەدرێت.
هاوكات باس لەوەش دەكات كە وەزارەتی شارەوانی پڕۆژەكە لەسەر داهاتی شارەوانی جێبەجێ دەكات كە بڕی زیاتر لە (237) ملیۆن دیناری بۆ تەرخانكراوە كە پارەكە بەپێ رێنماییەكانی دارایی تایبەت بە داهات خەرج دەكرێت.