فڕۆکەیەکی مەدەنی بە 21 سەرنشینەوە لە تەکساس کەوتە خوارەوە
دوێنێ سێشەممە 19ی تشرینی یەکەم فڕۆکەیەکی مەدەنی بە 21 سەرنشینەوە لە كاتی بەرزبوونەوە لە فڕۆکەخانەی نزیک هیوستون لە تەکساسی ئەمریكا کەوتە خوارەوە.
بە وتەی ئاگرکوژێنەوەکان، سەرجەم سەرنشینانی فڕۆکەکە، کە 18 سەرنشین و سێ كارمەندی فڕۆكە بوون، توانیویانە پێش ئەوەی ئاگر بکەوێتەوە فڕۆکەکە جێ بهێڵن.
بە وتەی ئەو بەرپرسە ناوخۆییە، فڕۆکەی دوو بزوێنەرەكە کە لە ڕێگەی شاری بۆستنەوە بوو، دوای کەوتنەخوارەوە لە پەرژینی فڕۆکەخانە تێپەڕی و لە نزیک زەوییەکی فڕۆکەخانەکە گڕی گرت و بە تەواوی تێکشکا.
ئەو ڕووداوە دوای کاتژمێر 10ی بەیانی بە کاتی ناوخۆیی ڕوویدا و لە ئەنجامدا یەک برینداری لێ كەوتەوە و لێکۆڵینەوەش لە هۆکاری ڕووداوەکە بەردەوامە.
گوڵان: سەردار خەلیل