دەزگای خێرخوازیی بارزانی هاوکاریی پزیشکی گەیاندە ڕۆژئاوای کوردستان

دەزگای خێرخوازیی بارزانی هاوکاریی پزیشکی گەیاندە ڕۆژئاوای کوردستان

لە دوو رۆژی رابردوودا لە چوارچێوەی سێكتەری تەندروستیدا دەزگای خێرخوازی بارزانی بە هاوكاریی رێکخراوی( IEH)ی ئەڵمانی كاروانێكی دیكەی هاوكاریی پزیشكی كە پێكهاتبوو لە دەرمان و پێداویستی پزیشكی گەیاندە نەخۆشخانەكانی رۆژئاوای كوردستان.
سەبارەت بەو هاوكارییەوە بەرپرسی ئۆفیسی شەنگالی دەزگای خێرخوازی بارزانی رایگەیاند: بە هاوكاری لەگەڵ ڕێکخراوی (IEH)ی ئەڵمانی دەرمان و كەلوپەل و پێداویستی پزیشكیمان رەوانەی شارەكانی رۆژئاوای كوردستان كرد و بەردەوامیش دەبین لە گەیاندنی هاوكارییەكانمان بۆ دانیشتوانی رۆژئاوای كوردستان و ئەو كەلوپەلە پزیشكییانەی لەم كاروانەدا پێشكەشی نەخۆشخانەكانی رۆژئاوای كوردستان کراون نرخەكەیان دەخەملێندرێت بە (542) هەزار دۆلاری ئەمریكی.

Top