گرێبەستی کونسوڵخانەی ئەمەریکا لە هەولێر نوێکرایەوە

گرێبەستی کونسوڵخانەی ئەمەریکا لە هەولێر نوێکرایەوە

سەرۆكایەتی شارەوانی هەولێر رایگەیاند دوای تەواوبوونی ماوەی یاسایی گرێبەستی پێدانی زەوی لەلایەن سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر لەژێر چاودێری سەرۆکایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بۆماوەی سێ ساڵی دیکە بۆ گرێبەستی کونسوڵخانەی ئەمەریکا لە هەولێر نوێکرایەوە.
سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر لە راگەیاندراوێكدا لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (فەیسبووک) بڵاویكردووەتەوە كە سێشەممە 19/10/2021 سەرۆکی شارەوانی هەولێر پێشوازی لە لویس یۆسۆ بەڕێوەبەری خزمەتگوزاری لە کونسوڵخانەی گشتی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان و شاندی یاوەری كردوە و وێڕای بەخێرهاتنیان سوپاسی کونسوڵخانەی گشتی ئەمریکای کرد بۆ پاڵپشتی و هاوکار و هەماهەنگیان.
هاوكات لە راگەیاندراوەكەدا باس لەوەشكراوە: دوای تەواوبوونی ماوەی یاسایی گرێبەستی پێدانی زەوی لەلایەن سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر لەژێر چاودێری سەرۆکایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ئەوە بۆماوەی سێ ساڵی دیکە گرێبەستی کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر نوێکرایەوە.
لە راگەیاندراوەكە ئەوەش خراوەتە روو كە بەڕێوەبەری خزمەتگوزاری لە کونسوڵخانەی گشتی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان ئاملاژەی بەوداوە كە کارەکانی دروستکردنی پاشکۆی کونسوڵخانەی گشتی ئەمریکا بەخێرایی دەڕوات. هەروەها هەردوولا لەسەر هەماهەنگی و کاری هاوبەشی نێوان سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر و کونسوڵخانەی گشتی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان دووپاتكردەوە.

Top