عێراقی دوای هه‌ڵبژاردنی 10ی10 به‌ره كوێ ؟!..
مێژوو گه‌واهیده‌ری ئه‌و راستییه ، كه 18 ساڵه عێراق به سه‌ختترین بارودۆخه‌كاندا به هۆی حكومرٍانی هه‌ڵه و جێبه‌جێنه‌كردنی بنه‌ماكانی " ته‌وافق، شه‌راكه‌ت و ته‌وازن" گه‌یشتۆته قۆناغێكی هه‌ستیار و لێواری هه‌ره‌سهێنان و به‌تایبه‌ت بۆ گه‌لی كورد عێراق هیچ جیاوازی نه‌بوو له‌گه‌ڵ رژێمه‌كانی پێش خۆی به‌ڵام به‌رده‌وام هه‌وڵی داوه مافه‌كانی له ڕێگه‌ی گفتگۆ ولۆژیكه‌وه به‌ده‌ست بهێنێته‌وه، بۆیه، ئامانجی سه‌ڕه‌كی به‌شداریكردنی گه‌لی كورد و مانه‌وه‌ی له به‌غدا ته‌نها به‌ده‌ستهێنانی مافه ده‌ستوورییه‌كانییه‌تی و هه‌روه‌ها گه‌ڕاندنه‌وه‌ی عێراق بۆ ڕیره‌ویی دیموكراسی و یاسا له جیاتی هه‌ڕه‌شه و چه‌ك و میلیشا .
هه‌ر چه‌نده ئه‌م هه‌ڵبژاردنه پێشوه‌خته‌یه ، له سه‌ر داواكاری خۆپیشانده‌ران و ناڕه‌زاییه‌كانی ساڵی 2019 هات كه خه‌ڵكی داوای سزادانی گه‌نده‌ڵكاران و ئه‌و ده‌سه‌ڵاتدارانه‌یان ده‌كرد كه 18 ساڵه عێراقیان گه‌یاندۆته خراپترین بارودۆخ .
ئه‌گه‌ر هه‌ڵوه‌سته‌یه‌ك له سه‌ر بارودۆخی عێراق و هه‌ڵبژاردن و ئه‌نجامه‌كانی بكه‌ین ، ئه‌وا بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه ، ئه‌وانه‌ی كه پێیانوابوو ده‌توانن به هێزی چه‌ك و پاڵپشتیی ده‌ره‌كی ده‌نگی زیاتر بهێنن، به‌ڵام ده‌نگه‌كان له ئاستی چاوه‌ڕوانی ئه‌وان نه‌بووه هۆكاره‌كه‌یشی خراپی ئه‌دای سیاسیی و سه‌ربازییان بووه له رابردوودا، بۆیه‌ش خه‌ڵك سزای دان و ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ش كۆتا ده‌رفه‌ته بۆ عێراقییه‌كان،
هه‌ر چه‌نده هه‌لبژاردن بۆ ئه‌وه‌یه ، سه‌قامگیری سیاسی، ئه‌منی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی بێنێته ئاراوه ، به‌ڵام به‌و زێهنیه‌ته‌ی ئێستای هه‌ندێك لایه‌نی شكسخواردوو ، ئه‌گه‌ری زۆره ناسه‌قامگیری بێنێته ئاراوه ، بۆیه بۆ وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌تایبه‌ت عێراقێك كه سه‌ده‌یه‌كه دیموكراسی هه‌ڕه‌س نه‌كردووه و ئه‌مه‌یان خاڵێكه كه جێگای ره‌خنه‌یه له‌سه‌ر پڕۆسه‌ی دیموكراسی كه دیموكراسی مه‌رج نییه ببێته هۆی ده‌ستاوده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵات و سه‌قامگیریی سیاسیی.به‌تایبه‌ت چه‌ند مانگی داهاتوو بۆ عێراق هه‌ستیار ده‌بن ، چونكه ته‌نها هه‌ر پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن نییه ، به‌ڵكو پرسی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكیه و ئه‌و گۆڕانكارییه سیاسییه‌شه كه له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن دێته كایه‌وه، چاوه‌ڕوانییه‌كی خراپ له‌م رووداوانه ده‌كه‌ین كه ببێته هۆی ئه‌وه‌ی ناسه‌قامگیرییه‌كی زیاتر له عێراق دروست بێت.
بۆیه، هه‌لًبژاردنی 10ی 10ی 2021 وه‌ك كۆتا ده‌رفه‌ته بۆ عێراقییه‌كان، چونكه ئه‌مه دوا هیوای ئه‌مریكییه‌كان و ته‌نانه‌ت هاوپه‌یمانه‌كانیش بوو، چونكه ئه‌وان له 31ی 12ی 2021 عێراق به‌جێده‌هێڵن، هیوای ئه‌وه‌یان له پشتگیرییكردنی خۆپیشانده‌ره‌كانی 2019 و فڕێدانی ئه‌جێندای هه‌ڵبژاردن بۆ ئێستا ئه‌وه بوو كه كۆمه‌ڵه خه‌ڵكێك بێته پێشه‌وه تا بتوانن گۆڕانكاریی سیاسیی دروست بكه‌ن، به‌ڵام وه‌ك ده‌بینین ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه ئه‌سته‌مه گۆڕانكاری له عه‌قڵییه‌تییاندا بكرێت، هه‌ر ئه‌مانه دێنه‌وه سه‌ر ده‌سه‌ڵات و هه‌ر ئه‌مانه كابینه‌كانی حكوومه‌ت پێكده‌هێنن، ئه‌مه نه‌ك هه‌ر خه‌ڵكی عێراق به‌ڵكو خه‌ڵكی وڵاتانی دیكه‌ی ئه‌ورووپاشی بێ هیوا كردووه و چونكه ھه‌ڵبژاردن دوای ھه‌ڵبژاردن، كۆمه‌ڵگای عێراقی به‌ره‌و تارماییه‌كی زیاتر ئاقارێكی مه‌ترسیدار ده‌بات .
به‌تایبه‌ت بۆ ئێمه گه‌لی كورد كه خاوه‌ن ماف و پرسی تایبه‌تین به‌تایبه‌ت مادده‌ی 140 ی ده‌ستوور و پرسی پێشمه‌رگه، نه‌وت و غاز و شایسته دارییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كه ساڵانێكی زۆر به هه‌ڵواستراویی ماونه‌ته‌وه ، هه‌موو ئه‌و پرس و مافانه پێوستی به هاوپه‌یمانییه‌تییه‌كی به‌هێزی كوردستانییه له له ئه‌گه‌ری دروستبوونی هه‌ر رووداو و پێشهاتێكی نوێی ئاماده بن .