وەزیری پەروەردە: پرۆسەی خوێندن بەردەوامەو دەبێت مامۆستایانیش ڤاكسین وەربگرن

 وەزیری پەروەردە: پرۆسەی خوێندن بەردەوامەو دەبێت مامۆستایانیش ڤاكسین وەربگرن

دكتۆر ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، سیاسەتی وەزارەتەکەیان درێژەدانە بە پرۆسەی خوێندن، ئەو قسەیەی وەزیری پەروەردە دوای ئەوە هات كە دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەوە کە ئەگەر هەیە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گۆڕانکاری لە کاتی دەوامی قوتابخانەكاندا بکرێت، دكتۆر ئالان جەختی لەوەش كردەوە كە  هەڵسەنگاندنی دۆخەکە دەگەڕێتەوە بۆ وەزارەتی تەندروستی.

لە هەمان كاتدا ئاماژەشی بەوە كرد كە  پێشبینی ئەوە دەکات لەم هەفتەیەدا لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی كۆببنەوە و ئەنجامەکان هەڵسەنگێنن، ئەگەر ڕێژەی وەرگرتنی ڤاکسین لەلایەن مامۆستایانەوە وەک پێویست نەبوو، ئەوا دەبێت هەفتانە پشکنینی کۆرۆنا زیاتر ئەنجام بدرێت.

جێگەی وەبیر هێنانەوەیە كە لەگەڵ دەست پێ کردنی ئەم ساڵی خوێندن، هەر دوو وەزارەتی پەروەردە و وەزارەتی تەندروستی رۆژانی سێ شەممەی هەموو هەفتەیەکیان تایبەت کردووە بۆ مامۆستایان ، بۆ ئەم مەبەستەش لە سەرجەم پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان بەهەماهەنگی نێوان هەردوو وەزارەت چەندین بنکەی تایبەت بە مامۆستایانیان كراوەتەوە تا سەردانیان بكەن و ڤاكسینی دژە كۆرونا وەربگرن.

 

Top