نێچیرڤان بارزانى گه‌ڕایه‌وه‌ هه‌رێمى كوردستان

نێچیرڤان بارزانى گه‌ڕایه‌وه‌ هه‌رێمى كوردستان

دواى سه‌ردانێكى فه‌رمى بۆ قه‌ته‌ر، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 2021/10/17 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان گه‌یشته‌وه‌ هه‌ولێر.

له‌ سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ ده‌وحه‌ به‌ڕێزیان له‌گه‌ڵ به‌ڕێز خاوه‌نشكۆ شێخ ته‌میم بن حه‌مه‌د ئال سانى، میرى قه‌ته‌ر و به‌ڕێزان سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى قه‌ته‌ر، بره‌ودان به‌ په‌یوه‌ندییه‌كان و فراوانكردنى بواره‌كانى هاریكاریى هاوبه‌شى عیراق و هه‌رێمى كوردستانى له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر و دۆخى ناوچه‌كه‌یان به‌گشتى تاوتوێ كرد.

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ دواى كۆتاییهاتنى به‌رنامه‌ى سه‌ردانه‌كه‌، سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى له‌ ڕێوڕه‌سمێكدا له‌ ده‌وحه‌ له‌لایه‌ن به‌ڕێز عه‌لى بن ئه‌حمه‌د ئه‌لكه‌وارى، وه‌زیرى بازرگانى و پیشه‌سازیى قه‌ته‌ره‌وه‌ به‌ڕێ كرا.

Top