دۆزینەوەی زیاتر لە 90 ماری ژەهراوی لە ژێر خانووی ژنێکی ئەمریکی لە کالیفۆرنیا

دۆزینەوەی زیاتر لە 90 ماری ژەهراوی لە ژێر خانووی ژنێکی ئەمریکی لە کالیفۆرنیا

 

بەرپرسێکی ناوچەیی لە ویلایەتی کالیفۆرنیای باکوورهەواڵی دۆزینەوەی زیاتر لە 90 ماری ژەهراوی لە ژێر ماڵی ژنێکی دانیشتووی ئەم وڵاتەی ڕۆژئاوای ئەمریکای ڕاگەیاند.

ئێڵ وۆلف، سەرۆکی بەشی رزگارکردنی خشۆكەكان لە ناوچەی سونۆمای باکووری کالیفۆرنیا، دوای پەیوەندی كردنی ژنە خاوەن ماڵەكە چووەتە شوێنی نیشتەجێبوونی ئەو ژنە و دوای گەڕان زانی کە دەیان ماری ژەهراوی لە ژێر بیناکەدا كە لەوەرزی زستان  دەکەونەخولی متبووننەوە.

ئەو دەڵێت: لە دوای چوار کاتژمێر بە لابردنی بەردەکان کە یەکەكەی لەسەر دروست کراوە، لە ژێر ئەم بەردانە لە شاری سانتا ڕۆزا، ڕووبەڕووی دەیان ماری ژەهراوی بووەوە.

ئێڵ وۆلف، لە ماوەی ئەم چوار کاتژمێرەدا، 22 ماری گەورە و 59 ماری بچووكی دۆزیەوە.  ئەو دوو ئۆپەراسیۆنی گەڕانی دیكەی لە ژێر بیناکەدا ئەنجامدا و 11 ماری دیكەی دۆزیەوە.

هەروەها لاشەی پشیلەیەک و ساریغێكی دۆزیەوە، ساریغ ئاژەڵێکی بچووکە کە لە كیشوەری ئەمریکادا دەژیت.

ئێڵ وۆلف، کە 32 ساڵە شارەزایی لەگەڵ خشۆكەكاندا هەیە لە ویلایەتی کالیفۆرنیا، تا ئێستا 13 جار لەلایەن مارەکانەوە گازی لێگیراوە.

ئەو دەڵێت: پێشتر ئەزموونی دۆزینەوەی دەیان حاڵەتی لەم جۆرەیدا هەبووە، بەڵام ئەمە یەکەمجارە لەژێر یەکەیەکی نیشتەجێبووندا ڕووبەڕووی ڕێژەیەكی وا زۆر لە  ماری ژەهراوی  دەبێتەوە.

 

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top