ڕۆژی جیهانیی بینین                                      (World Sight Day)

ڕۆژی جیهانیی بینین                                      (World Sight Day)

 

هه‌موو ساڵێك دووه‌م پێنچ شه‌ممه‌ی مانگی ئۆكتۆبه‌ر (تشرینی یه‌كه‌م) به‌ ڕۆژی جیهانیی بینین دانراوه‌، كه‌: لۆ ئه‌م ساڵ (٢٠٢١ز) ده‌كه‌وێته‌ ڕۆژی (١٤/١٠/٢٠٢١ز). له‌م رۆژه‌دا تیشك ده‌خرێته‌ سه‌ر نه‌خۆشییه‌كانی چاو، وه‌ به‌تایبه‌ت كۆره‌بوون (كوێر بوون) و لۆ ئه‌م ساڵ به‌ په‌یامی: (چاوه‌كانت خۆش بووێت = Love Your Eyes) به‌رز ڕاده‌گیرێت.

      له‌ سه‌رانسه‌ری جیهاندا نزیكه‌ی یه‌ك بلیۆن كه‌س گرفتی (كورت بین) یان (دووربینی) یان هه‌یه‌؛ كه‌ ده‌كرا لێی دوور بن یان هه‌ر چ نه‌بێت به‌رزه‌فت بكرێت. له‌ ده‌ستدانی چاوه‌كان تووشی هه‌موو كه‌سێك و هه‌موو ته‌مه‌نێك ده‌بێت، وه‌ به‌زۆریش ته‌مه‌نیان له‌ په‌نجا ساڵی كێڵ بۆته‌وه‌. پشێوی له‌ بینین و كۆره‌بوون كاردانه‌وه‌ی ته‌واوی له‌ سه‌ر هه‌موو لایه‌نه‌كانی ژیانی كه‌سه‌كان ده‌بێت، چ له‌ ژیانی ڕۆژانه‌؛ كۆمه‌ڵایه‌تی، خوێندن و كار، خزمه‌تی گشتی. هۆكاره‌كانی له‌ ده‌ستدانی بینین ده‌بێت خڕ لۆ خه‌ڵك باس بكرێت، هه‌روه‌ك: ئاوی سپی چاو (unoperated cataract)، ناڕێكییه‌كانی بینین (uncorrected reffractive errors). هه‌روه‌ها هۆكاریتری، وه‌ك: ئاوی ڕه‌ش (glucoma)، نه‌خۆشی سووكه‌ری (diabetic retinopathy)، هه‌وكردنه‌كانی چاو و زه‌بری ده‌ره‌كی.

  له‌ دواترین كۆبوونه‌وه‌ی ته‌ندروستی جیهانیی، كه‌ نوێنه‌ری هه‌موو ووڵاتانی جیهان به‌ژدار بوون دوو ئامانج دیاری كرا هه‌تا گه‌یشتن به‌ ساڵی (٢٠٣٠ز) به‌ ده‌ست بێت؛ ئه‌ویش: به‌ زیاد كردنی (٤٠٪)ای ته‌واو چاره‌سه‌ر كردنی ناڕێكییه‌كانی بینین، وه‌ هه‌روه‌ها (٣٠٪)ای نه‌شته‌رگه‌ری ئاوی سپی چاو. به‌مه‌ له‌ ئاینده‌دا نه‌ك ته‌نیا گرنگی به‌ خزمه‌تی چاوه‌كان ده‌درێت له‌ سه‌رانسه‌ری جیهاندا به‌ڵكو جۆری خزمه‌ته‌كه‌ش باشتر ده‌كرێت.

 

 

Top