16ی ئۆكتۆبەربەروارێکی رەش ...

16ی ئۆكتۆبەربەروارێکی رەش ...

16ی ئۆكتۆبەری 2017 بەروارێکی رەش وشوومەلە مێژوویی گەلی كوردستان ،
كە چەند كەسێك لەناو لایەنێكی سیاسی رێكەوتنێكی ژێربەژێریان كردوخیانەتیان لە كوردستان كردو لەپێناوبەرژەوەندی گیرفانی خۆیان شاری كەركووك وچەندشوێنێكی ترھەرزان فرۆش كرا...

جگەلەوەی خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەر بووە هۆی شەهید و برینداربوونی ژمارەیەک لە پێشمەرگە و هاووڵاتیانی دانیشتووی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان، لەھەمانکاتدابووە ماییەی،ئەوەی کە زیاترلەسەدەیەک بەخوێن وخەبات بەدەست ھاتبووبەچەندکات ژمێرێک لەدەستی بدەین ،بەلام لەگەل ئەمەشدانەیانتوانی ئیرادەی گەلی كوردستان بروخێنن ،
بۆیەش هێزی پێشمەرگە بەرپەرچی پیلانەكانیان دایەوەو لە چەند داستانێکی قارەمانانەدالە پردێ و سحێلا ومحمودیە وتلسقۆف سنوریان بۆ خائین وخاكفۆرشان دانا،بەمەش مێژووێكی تری بەرگری وخۆنەچەماندن دروست بوەوەوھەرەسی بەپیلانی لەناوبردنی قەوارەی سیاسی ھەرێمی كوردستان ھات كەبووەرۆژی گەرانەوەی شكۆمەندی بۆكوردستانیان كەهاوكێشەكانیان گۆری ،خیانەتەی ١٦ی ئۆکتۆبەرنەی توانی چۆک بەپێشمەرگەبدات و،رێگری لەئیرادەی ئازادیخوازی گەلەکەمان بگرێت ،چونکەگەرئەم خیانەیەنەباکوردستان لەدۆخێکی تردەبوو،بۆیەش تاھەتایە١٦ی ئۆکتۆبەر وەک لەکەێکی رەش بەنێوچاوانی ئەنجام دەرانی دەمێنێتەوەئەستەمەمێژوولەیادی بکات ،مایەی خۆشحالی بوو لە ١٠-١٠ لە دەنگدانی گشتی هەڵبژاردنی پێنجەمین خولی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کوردستانیانی کەرکوک بێدەنگییەیان شکاندوتۆڵەیان کردەوەو دەنگیان بەوکەس ولایەنە نەدا کە دەستیان لەو خیانەتەدا هەبوو .

Top