بارسا یاریزانێكى ڤالنسیا ده‌گوازێته‌وه
بارسا یاریزانێكى ڤالنسیا ده‌گوازێته‌وه
رۆژنامه‌ى مۆندۆدیبورتیفۆى كاتالۆنى ئه‌وه‌ى ئاشكرا كردوه كه‌وا یانه‌ى بارسا له هه‌وڵى ئه‌وه‌یه گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ خۆشیه گایاى یاریزانى یانه‌ى النسیا مۆربكات كه ته‌مه‌نى 25 ساڵه هه‌ر چه‌نده بارودۆخى ئابوری یانه‌ى بارسا وه‌كو پێویست نییه، به‌ڵام هه‌موو هه‌ولێك ده‌دات ئه‌م یاریزانه بگوازێته‌وه كه گرێبه‌سته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ ڤالنسیا 2023كۆتایی پێ دێت، به‌ڵام ئه‌م یاریزانه ئاماده نییه گرێبه‌سته‌كه‌ى تازه بكاته‌وه، به‌رێوه‌به‌رى جێ به‌جێكار له یانه‌ى بارسا گرێبه‌ستى به بڕى زیاتر له 10ملیۆن یۆرۆ پێشكه‌ش به‌م یاریزانه كردوه بۆ ئه‌وه‌ى بیگوزانه‌وه هه‌رێمى كاتالۆنیا له هاوینى داهاتوو، هه‌ر چه‌نده بڕیار وایه به‌رپرسانى یانه‌ى ڤالنسیاش ئاسنكارى بۆ ئه‌م گرێبه‌سته بكه‌ن ، بارسا به بارودۆخێكى خراپ ده‌ڕوات ئه‌م وه‌رزه.
كارزان كانه‌بی