ناکۆکییە بازرگانییەکانی ئەمریكا لەگەڵ ئەوروپادا كۆتاییان نەهاتووە

ناکۆکییە بازرگانییەکانی ئەمریكا لەگەڵ ئەوروپادا كۆتاییان نەهاتووە

 

 

لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ دەزگای هەواڵی فرانس پرێس، وەزیری دارایی فەڕەنسا برۆنۆ لۆمێخ داوای لە ئەمەریکا کرد کۆتایی بە ناکۆکییە بازرگانییەکان بهێنێت لەگەڵ ئەوروپادا ، ناوبراو جەختیشی لەوە کردەوە فەڕەنسا و یەکێتییەکی بەهێزی ئەوروپا لە بەرژەوەندیی ئەمەریکادایە.

 

لەلای خۆشیەوە سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا دۆناڵد ترەمپ لە مانگی حوزەیرانی ساڵی 2018 دا 25%ی باجی گومرگی خستەسەر پۆڵا و لە 10%ی خستەسەر ئەلەمینۆم.

 

لومێخ پێشنیاری ئەوەی کرد ئەمەریکا و ئەوروپا لە چەند مانگێکی کەمدا هەوڵ بدەن چارەسەرێك بدۆزنەوە بۆ ئەوەی خۆیان لە مەترسیی جەنگێکی بازرگانی بەدووربگرن.

 

هەر لە درێژەی قسەكانیدا، لومێخ جەختیشی لەوە کردەوە كە ئەوروپایەك کە زیاتر سەربەخۆ بێت و تەکنەلۆجیای خۆی هەبێت، ئەوە دژی ئەمەریکا نییە، ئەوە بۆ ئەمەریکا زۆر باشترە.

 

هاوكات ئاماژەی بۆ ئەوە كرد كە فەڕەنسا هاوپەیمانێکی متمانەپێکراو و بەهێزی ئەمەریکایە لە ئەوروپادا، شوێنێکی گرنگیشە بۆ وەبەرهێنانەکانی ئەمەریکا.

Top