ئەو كەسەی 80 ده‌فته‌ر دۆلاری به‌ فێڵ له‌خه‌ڵك وه‌رگرتووە ده‌ستگیر كرا

ئەو كەسەی 80 ده‌فته‌ر دۆلاری به‌ فێڵ له‌خه‌ڵك وه‌رگرتووە ده‌ستگیر كرا

رێكەوتی 15/10/2021 لە په‌یجی پۆلیسی هه‌ولێر له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاوكرا‌وەتەوە‌ كە بەشی پۆلیسی ناوشار ڕۆژهەڵاتی هەولێر بنکەی پۆلیسی باداوە، تۆمەتبارێکیان بەناوی (ز. ا) دەستگیرکردوە کە بەپێی ماددە (456) لە یاسای سزادان داوا کراوبووە.
پۆلیسی هه‌ولێر ئەوەشی خستۆتەڕوو كە تۆمەتبارەكە هەڵساوە بە فێڵکردن لە زیاتر لە سێ هاووڵاتی كە ئەم تۆمەتبارە داواكراوە سێ پەڕاوی لێکۆڵینەوەشی لە هەمان بنکە هەبوو و بڕی(800) هەزار دۆلاری ئەمریکی بە فێڵ لە هاوڵاتیان وەرگرتوە و بۆ زانیاری و وردەكاری دۆسیەی لێكۆلینەوەی بۆ كراوەتەوە و ئێستا تۆمەتبارەكە بەپێی ماددەی(456) لەزیندانە.

Top