گەل پارتی پاداشت كرد...
وەیسی سەعید وەیسی
بۆجارێکی ترپارتی دیموكراتی كوردستان سەرکەوتنێکی تری تۆمارکرد ،له ئاستی ههرێمی كوردستان و عێراق وەک یهكهم حزبی سیاسی به تهنیا زۆرترین كورسی بهدهستهێنا،بەمەش خەلکی کوردستان پاداشتی ھەڵوێستەنەتەوەیی ونیشتیمانییەکانی پارتی دایەوە،کەھەمیشەلەبەرانبەرھەرستەمێکی بەغداقسەی خۆی ھەبووەوھەڵوێستی توندی وەرگرتوە،وێرای ئەوەی ھیج کات ئامادەنەبووەسازش لەسەرمافەدەستوورییەکانی خەلکی کوردستان بکات ،بەتایبەت لەماوەی چەندسالی رابردوودالەرێگای نوێنەرەکەی لەکابینەی نۆیەم دابەرێز(مەسروربارزانی)کەھەمیشەرێنمایی شاندی حکومەتی ھەرێمی کوردستانی دەکرد کەنابێت دەستبەرداری مافەکانی گەلی کوردستان بن ،تاسەرەنجام بەشێک لەمافەکانمان بەدەست ھاتن ،
بەم سەرکەوتنە پارتییەکان شانازی وشەرەفمەندێكی تریان تۆمارکرد ،وەفاداری خۆیان بۆرێبازی بارزانی سەڵماند،رێگایان نەدا خەونی دژە پارتییەكان بێتە دی كە چاوەرێ بینێنی مەرگی پارتی بوون ،ماییەی خۆشحالییە ئەو زەمەنە بەسەر چوو بەقسەگوتن بەپارتی دەنگ کۆبکرێتەوە، كە دەرئەنجامەكان دەریان خست خەلک ھۆشیارترەبەمەش پاداشتی هەڵوێستە نەتەوەیی و نشتیمانیەكانی پارتیان دایەوە، سزای ئەوانەشی دا کە لە دژی میللەتی خۆیان کاریان دەکرد ئەوەش تێگەیشتنێکی باشە کەلەپرۆسەی ھەلبژاردنیشدا پرەنسیپی پاداشت وسزاھەبێت.
لەپەراێزی ئەم سەرکەوتنەیە بەکورتی ھەڵوەستەلەھەمبەرچەندخاڵێکدادەکەم ....
*پارتی توانی لەرێگای پهیام و بهرنامهکانی بۆ ههڵبژاردن سەرەنجی ھاوولاتیان رابکشێنێت بانگەشەیەکی ئارامی ئەنجام دا،چونکەلەگەل ئەوەی پارتی هێزی یەكەم و بێ ڕكابەرە، لەھەمانکاتیشداهێزی حوكمڕانی و بناغەی دەوڵەتدارییە لە كوردستاندا، چونکەدانەری بنچینەی دیموكراسییە ، ھیچ کات لەھەلبژاردن نەترساوەبەلکوھەولی داوە ھەمیشەدەسکەوت وشانازییەکانی بکاتە بنەمای کارکردنی لەماوەی بانگەشە تاخەلکی کوردستان لێیان ئاگاداربێت ...
*گەل بڕیار دەدات ههر كهسێك سهنگی چهنده.
بۆیەش لای ھەمووان دەرکەوت سەنگی پارتی چەندە،ئەمەش بەشێکی گرنگەلەبەرپرسیارییەتی،بەمەش ئەرکی پارتی قورستربووتابەرپرس و كادیرانی پارتی زیاتر خزمەتی خەڵك بكەن ، گەورەترین شانازیش کەجەنابی بارزانی نەمربەپارتییەکانی بەخشیوە خزمەتکردن وھەستکردن بەبەرپرسیارەتییە...
بۆیەش گرنگە بەبەرپرسیاریەتیەوە سەیری ئەم پاداشتەی جەماوەر بكرێت وكاربکرێت لە پێناو چاكتركردنی ئاستی بژێوی هاولاتیان وئەنجامدانی گۆرانكاری و چاكسازی لەھەمووبوارەکانداهەر بەمەشە دەتواندرێت پاداشتی هەڵوێستی جەماوەربدرێتەوە.
*نوێنەرانی پارتی لەئەنجوومەنی نوێنەران لەئاست متمانەی کوردستانیان بن وبەرگریکاری بەهێزی مافەکانمان بن،وداکۆکی لە
بەرژەوەندییە باڵاکانی خەلکی کوردستان بکەن لەپێناو جێبەجێکردنی دەستوور و شەراکەتی ڕاستەقینە،
ماوەتەوەبەبۆنەی ئەم سەرکەوتنیەیە، گەرمترین پیرۆزبایی ئارستەی سەرۆک مسعودبارزانی و،جەماوەری پارتی و هەمو خەڵکی کوردستان دەکەم،گرنگیشەهەمووکات وەک سەرۆک بارزانی
لەپەیامی پیرۆزبایی لەبارەی سەركەوتنی پڕۆسەی هەڵبژاردن فەرمووی ،ئامۆژگارییە بە نرخەی بارزانی نەمرمان لەبیر بێت، "لە سەركەوتندا مەغروور نەبن و لە شكست نائومێد نەبن".