كۆنگرەی رۆژنامەوانی لیژنەی باڵای هەڵبژاردنی پارتی

كۆنگرەی رۆژنامەوانی لیژنەی باڵای هەڵبژاردنی پارتی

لە هەولێر لیژنەی باڵای هەڵبژاردنەكانی پارتی بە ئامادەبوونی هۆشیار زێباری ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و ژمارەیەك لە ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی لە سەر دواین راگەیاندنی ئەنجامەكانی بەرایی هەڵبژاردنەكانی سەركەوتنی كاندیدان بۆ پەرلەمانی عێراقی كە پارتی دیموكراتی كوردستان 32كورسی پەرلەمانی بەدەستهێناوە، كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی ئەنجامدا بۆ ژمارەیەك لە دەزگا راگەیاندنەكان، لە كۆنگرە رۆژنامەوانیەكەش هۆشیار زێباری بە دەزگا راگەیاندنەكانی راگەیاند" وەكو پارتی ئەنجامی هەڵبژاردنەكانمان قبولە بە روحێكی ریازی و دیموكراتی كە لە سەرتاسەری عێراقی رێژەی بەشداربوون 41% بووە، بانگەشەیەكی هێمنمان بەرێَوەبرد بۆ ئەوەی بتوانین لایەنێكی جوانی هەڵبژاردن پێشان بدەین، گوتیشی" لەگەڵ لایەنە براوەكانی هەڵبژاردن گفت و گۆمان دەست پێكردوە بۆ پێكهێنانی حكومەتی تازەی عێراقی ئەمجارە ئاسانترە دروست كردنی حكومەت چونكە چەند لایەنێك براوە بووە لە عێراق، لەگەڵ لایەنەكوردستانیەكانیش دەست بە دانوساندن دەكەین بۆ ئەوەی بە بەهێزی بچینە بەغدا، گوتیشی" میللەت سزای ئەوانەی دا كە دژی هەرێمی خۆیان بوون، لە هەڵبژاردنەكانیش خۆمان بەدوور گرت لە وەڵامدانەوەی هێرشەكان بۆ سەر پارتی، لە زۆر جێگا دووریش بووینە، بەڵام پارتی ئیسپاتی خۆی كردیە و دەنگی پێویستی هێناوە لەم ناوچانە، چونكە پارتی بەس لە هەولێر و دهۆك نییە لە هەموو ناوچەكانە وەكو پارتیش لە ئەنجامەكان رازین، لە هەندێك شوێن ئەنجامەكان بە دڵی ئێمە نەبووە، بەڵام پارتی سەركەوتنی گەورەی تۆماركرد، كۆمسیۆنی هەڵبژاردن هەماهەنگی باشی هەبووە لەگەڵ لایەنە كوردیەكان، تێبینیشمان هەبووە لە سەر هەڵبژاردنەكان، سوپاسی سەرۆك وەزیران و كۆمسیۆنیش دەكەین بۆ بەرێوەبردنی كارەكان، پەیوەندیشمان زۆرە باشە لەگەڵ لایەنە عێراقیەكان، وە لەگەڵ رەوتی سەدریش پەیوەندی باشمان هەیە، بەڵام جارێك كاتەكە زووە بۆ قسەكردن لەسەر پێكهێنانی حكومەت تاكو ئەنجامەكان پەسند دەكرێت.

گوڵان : كارزان كانەبی 

Top