نه‌خۆشی زه‌خت!!!
له دوا ئاماری (كۆمه‌ڵه‌ی دڵی ئه‌مریكا)؛ كه له دوا چاپی (٢٠٢٢ز) كتێبی (چاره‌سه‌ره‌ی پزیشكی) نووسراوه، كه ژماره‌ی تووشبوان به نه‌خۆشی به‌رز بوونه‌وه‌ی فشاری خوێن، كه له ناو خه‌ڵكی عه‌وام به (نه‌خۆشی زه‌خت) ناو زهندهكرێت له سه‌رووی (١٨٨) ملیۆن كه‌س له ئه‌مریكا ئه‌م نه‌خۆشییه‌یان هه‌یه. له‌و ژماره‌یه زۆره به‌س (٨٣) ملیۆن كه‌س د‌رك ده‌كه‌ن و ده‌زانن، كه هه‌یتیان و له‌وانه‌ش به‌س (٦٦٪)یان چاره‌سه‌ر و ده‌رمان وه‌رده‌گرن و له‌وانه‌ی ده‌رمانیش وه‌رده‌گرن به‌س له (٣٣٪)یان نه‌خۆشییه‌كه‌یان ته‌واو به‌رزه‌فت وكۆنتڕۆڵ كراوه؟!؟
له هه‌ر قۆناغێكی ته‌مه‌ن دابیت مادام (زه‌خت)ت به‌رز بێت چ هی سه‌ره‌وه یان خواره‌وه مانا ئه‌گه‌ر و مه‌ترسی تووشبونت به شه‌پره‌لێدان و په‌ككه‌وتنی دڵ زۆره. هه‌ر لۆیه؛هه‌ردووك نه‌خۆش و پزیشك نابێت سه‌ر له یه‌كتری ببڕن ته‌نانه‌ت پزیشك ده‌بێت هه‌موو جار هه‌ڵسه‌نگاندن و به‌دوا داچوون سه‌رچاوه و ڕێنمایی و ڕێبه‌ری (كۆمه‌ڵه‌ی دڵی ئه‌مریكی) بێت به‌ڵام به‌گوێره‌ی حاله‌تی نه‌خۆشه‌كه بێت نه‌ك گشتگیر بێت.
لۆ دوور بوون له تووشبون به (نه‌خۆشی زه‌خت) هه‌موو ده‌م (خۆپارێزی) باشترین هه‌نگاوه! وه لۆ خۆپارێزیش دوو جۆری هه‌یه، ئه‌ویش:
١. خۆپارێزی سه‌ره‌تایی (primary prevention): كه كه‌سه‌كه هێشتا تووش نه‌بووه به‌ڵام هه‌وڵ ده‌دات تووشی نه‌یه‌ت! لێره‌دا ستراتیجیه‌تی خۆپارێزی به دوو شێواز به‌دی دێت، ئه‌ویش؛
ا. خه‌ڵك و میلله‌ت (General Population): ئه‌ویش به گه‌ڕان لۆ دیتنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی نه‌خۆشی زه‌ختییان هه‌یه و نازانن، كه هه‌یتیان.
ب. كه‌سه‌كان، كه مه‌ترسی زۆریان هه‌یت (special high - risk population): ئه‌وانه‌ن كه مه‌ترسی زێده‌تریان هه‌یه، وه‌ك؛ له‌و كه‌سانه‌ی پێشتر زه‌ختییان وه‌رگرتووه و زه‌ختیان به‌رز بووه، ئه‌و كه‌سانه‌ی له ناو خێزانه‌كه‌یان نه‌خۆشی زه‌خت هه‌یه، ئه‌و كه‌سانه‌ی هه‌ندێك خوو و ڕه‌فتاری ناته‌ندرووستیان هه‌یه؛ وه‌كو: ته‌مبه‌ڵی و وه‌رزش نه‌كردن و نهجوولانهوه، زۆر خواردنه‌وه‌ی مه‌ی و كحوڵ، زۆرخۆری، زۆر خواردنی خوێ و كه‌مخواردنی پۆتاسیۆم.
له خۆپارێزی سه‌ره‌تایی خه‌ڵك و میلله‌ت و تاكه‌كان ئامۆژگاری ده‌كرێن، كه: بڕی خوێ كه‌م بكه‌نه‌وه و له مه‌ی خواردنه‌وه به‌دوور بن، ئه‌گه‌ر قه‌ڵه‌ون و كێشی له‌شیان لاوازه هه‌وڵی خۆلاواز كردن بده‌ن، خۆراكیشیان ته‌ژی بێت به پۆتاسیۆم و زیاتر سه‌وزه و میوه بخۆن و ڵچ و چڵێس نه‌بن و له خواردنی گۆشتی سۆر ته‌قیه بكه‌ن و له خواردنه‌وه گازداره‌كان به‌دوور بن. هه‌مووش ئه‌و بزانن، كه خواردنی ئه‌و حه‌ب و ده‌رمانانه‌ی گوایه خۆراكی وه‌كو (پۆتاسیۆم یان كالسیۆم یان مه‌گنسیۆم)ی تێدایه یان به‌كارهێنانی ڕۆنی ماسی یان حه‌ب كه ڕیشاڵییان تێدایه هیچ مفای نییه و هه‌ر گۆته‌یه.
٢. گه‌ڕان و دیتنه‌وه: گه‌ڕان و دیتنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی، كه (نه‌خۆشی زه‌خت)یان هه‌یه زۆر گرنگه چونكه هه‌رچه‌ند زوو ئه‌و كه‌سانه ببینرێنه‌وه، ئه‌وا: ئه‌گه‌ری تووشبونیان به شه‌پره‌لێدان و په‌ككه‌وتنی دڵ كه‌م ده‌بێته‌وه. ئه‌وجا كاتێك كه‌سێك زه‌ختی به‌رز بوو پزیشك هه‌ڵسه‌نگاندن لۆ حاله‌تی ئه‌و كه‌سه به‌گوێره‌ی ڕێنماییه‌كان ده‌كات، وه هه‌روه‌ها چاره‌سه‌ری پڕ به پێستی ئه‌و كه‌سه بدات و دواتر به‌دوا داچوونی باش لۆ زه‌ختی نه‌خۆشه‌كه بكات و بزانێت له هه‌ڵبژاردنی ده‌رمان و كۆنتڕۆڵ كردنی زه‌خت و كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌گه‌ره مه‌ترسیداره‌كان و ماك و ئاڵۆزییه‌كان.
نه‌خۆشی زه‌خت نه‌خۆشییه‌كی ماته و خڕ ده‌مێ هیچ نیشانه‌یه‌ك دروست ناكات، لۆیه: نه‌خۆش نایه‌ته ڕایێ و ڕكه‌ی ده‌گرێت زه‌ختی خۆی ناگرێت و نایه‌وێت ده‌رمان بخوات، جاری وایه له‌خۆوه ده‌رمان ڕاده‌گرێت و ژماره‌یه‌كی بهلێشاویش تووشی هاتووین لێره‌دا هه‌رچه‌ند له سه‌ری بنووسرێت و بگۆترێت كه‌مه و پێویستی به هه‌ماهه‌نگی هه‌مووان هه‌یه.
٭ سه‌رچاوه:
كتێبی چاره‌سه‌ری پزیشكی، ئه‌مریكا چاپی (٢٠٢٢ز).