شاندێکی حکومەتی ئەمەریکا و تاڵیبان لە دەوحەی پایتەختی قەتەر كۆدەبنەوە

شاندێکی حکومەتی ئەمەریکا و تاڵیبان لە دەوحەی پایتەختی قەتەر كۆدەبنەوە

 

 

ئاژانسی ڕۆیتەرز لە سەرچاوەیەكی فەرمی لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا بڵاوی كردەوە كە گەورە بەرپرسانی ئەمەریکا بۆ یەکەم جار لەوەتەی ئەمەریکا لەو وڵاتە کشاوەتەوە گفتوگۆی تایبەت لەگەڵ نوێنەرانی تاڵیبانی ئەفغانی دەسەڵاتدار دەکەن،سەرچاوەكە زیاتر دەڵێت: شاندی ئەمەریکا لەو یەك دوو ڕۆژەدا لە شاری دۆحەی قەتەر لەگەڵ نوێنەرانی باڵای تاڵیبان کۆدەبنەوە.

شاندەکەی ئەمەریکا بریتییە لە بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوەو ئاژانسی گەشەپێدانی نێودەوڵەتیی ئەمەریکا و کۆمەڵگەی هەواڵگریی ئەمەریکا.

لە لای خۆیەوە عەبدولقاهیر بەلخی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تاڵیبان لە پەیجی تایبەتیی خۆی لە تویتەر نووسیویەتی  كە شاندەکە گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی قەتەری و نوێنەرانی وڵاتانی دیکە دەکات لەسەر دۆخی سیاسی و پەیوەندییەکانی ئێستا.

ئەمەش یەکەم کۆبوونەوەی ئاست بەرز و ڕووبەڕوو دەبێت لەوەتەی ئەمەریکا لە کۆتایی مانگی ئابەوە سەربازەکانی لە ئەفغانستان کشاندووەتەوە و تاڵیبان کۆنترۆڵی ئەو وڵاتەیان کردووە.

Top