سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان: هەوڵەکانی حکوومەت بۆ خزمەتکردنی گەرمیان بەرز دەنرخێنین
ڕۆژی پێنچ شەممە 7/10/2021 لە چوارچێوەی سەردانی رێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ سنووری ئیدارەی گەرمیان، پرۆژەی سایلۆی گەرمیان کرایەوە، سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیانیش لەومیانەیەدا ئاماژەی بەوەدا كە هەوڵەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ خزمەتکردنی گەرمیان بەرز دەنرخێنین.
هەروەها سەرپەرشیاری ئیدارەی گەرمیان سەبارەت بەگرنگی پرۆژەكەوە وتی: ئەم پرۆژەیە هەلێ کاری زۆر بۆ خەڵكی ناوچەكە دەستەبەر دەكات و پاڵپشتی و هاندانی جوتیارانی ناوچەكەشە، بۆیە شایانی ئاماژە پێكردنە كە هەوڵ و كارو پرۆژەكانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان زۆر گرنگن و جێگای ستایش و دەستخۆشیەو بەو سەردانەی رێزدار سەرۆكی حكومەتی كوردستان بۆ سنووری ئیدارەی گەرمیان خۆشحاڵین و ئەم سەردانە نیشانەی گرنگیدان و پشتیوانییەکی دیکەی حکومەتە بۆ سنووری ئیدارەكە و ئەم سایلۆیەش توانای وەرگرتنی 40هەزار تۆن گەنمی هەیە كە ئەمە بۆ جوتیارانی سنوورەكە زۆر گرنگەو جێگای بایەخە.