وه‌زیری شاره‌وانی چەندین زانیاری و وردەكاری سەبارەت بەدەستپێکردنی بەشێکی دیکە لە شەقامی 150 مەتری خستەڕوو
وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار رایگەیاند كە به‌شی دووه‌می قۆناغی یه‌كه‌می شەقامی 150 مەتری چوار به‌رزه پردی تێدایه و به درێژایی شه‌قامه‌كه‌ش ئاوه‌ڕۆی تێدا دروست كراوه‌و جیا له جووت سایدی خزمه‌تگوزاری. هه‌روه‌ها 350 ئامێر‌و (900) دەستی كاری خۆماڵی له پڕۆژه‌كە كار ده‌كه‌ن.
دوای به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی پڕۆژه‌ی شه‌قامی 150 مه‌تری، ساسان عه‌ونی وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، له‌پریس كۆنفراسێكدا رایگه‌یاند: پڕۆژه‌ی شه‌قامی 150 مه‌تری یه‌كێكه له پڕۆژه ستراتیژییه‌كانی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه له لایه‌ن كه‌رتی تایبه‌ته‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت و ئه‌و پڕۆژه‌یه بریتییه له به‌شی دووه‌می قۆناغی یه‌كه‌می شه‌قامی 150 مه‌تری.
وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار ئاماژەی بەوەشدا كە به‌شی دووه‌می له قۆناغی یه‌كه‌م، درێژاییه‌كه‌ی 7.2 كیلۆ مه‌تره، كارێكی زۆر باشی تێدا ئەنجامدراوە و ئەو بەشی پرۆژەكە چوار به‌رزه پردی تێدا دروست دەكرێت به درێژایی شه‌قامه‌كه ئاوه‌ڕۆی تێدا دروست كراوه و جیا له جووت سایدی خزمه‌تگوزاری.
وه‌زیری شاره‌وانی باسی لەوەشكرد كە حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ناخۆشترین بارودۆخه‌كاندا و له‌كاتی هه‌بوونی قه‌یرانیشدا رژدبووه له جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كان و خزمه‌تكردنی هاوڵاتیان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شار‌و شارۆچكه‌ی كوردستان.
هاوكات وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار روونی كردەوە له كاتی ته‌واوبوونی پارچه‌ی به‌ری لای شه‌قامی كه‌سنه‌زان ئەوە ده‌بێته هۆی به‌ستانه‌وه‌ی به رێگای دهۆك به‌و واته‌ی پارێزگای دهۆك به رێگای شه‌قڵاوه تا حاجی ئۆمه‌ران و سلێمانی ده‌به‌ستێته‌وه، كه كاریگه‌ری زۆری ده‌بێت بۆ ئاسانكاری هاتوچۆی هاوڵاتیان، هاوكات ئاسانكاری بۆ هاموشۆی ناوخۆییش دروست ده‌كات.