بۆ ئەوەی خوێنی شەهیدان و قوربانییانی گەلەكەمان بەفیڕۆ نەچێت دەنگ بە كاندیدانی بارزانی و پارتی دەدەین

بۆ ئەوەی خوێنی شەهیدان و قوربانییانی گەلەكەمان بەفیڕۆ نەچێت دەنگ بە كاندیدانی بارزانی و پارتی دەدەین

 

پێش هەموو شت بە دەر لە سیاسەت و شرۆڤەی سیاسەتمەداران و كاری دیپلۆماسییەت، كورد خاوەنی قەزییەیەكی گرنگ و هەستیاری نەتەوەیی و نیشتمانییە، نەك تەنیا لە سەر ئاستی عێراق، بەڵكو لەسەر ئاستی ناوچەكە و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش، پرسی كورد بابەتێكی هەستیار و گرنگە، كورد بە ڕابەرایەتیی ڕابەری نەتەوەی كورد مەلا مستەفا بارزانی دەیان ساڵ خەبات و شۆڕشیان كردووە لەپێناو بەدەستهێنانی مافە نەتەوەیی و نیشتمانییەكانیاندا، لە ئێستاشدا هەموو دونیا بە چاوی ڕێزەوە دەڕوانێتە بەهێزیی ڕابەری نەتەوەیی و نیشتمانیی كوردستان سەرۆك مسعود بارزانی و پێشمەرگە، كە توانییان ئەفسانەی دڕندەیی داعش تێك بشكێنن و، ڕێگایان نەدا خاكی كوردستان داگیر بكرێت و ماڵ و موڵكی كورد تاڵان بكرێت و، جارێكی دیكە گەلی كوردستان كۆمەڵكوژ بكرێتەوە، لە دوای 16ی ئۆكتۆبەریش هەر سەرۆك بارزانی و پێشمەرگەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان بوون لە بەرپرسیارێتی هەڵنەهاتن و تەحەددای هێزی داگیركەریان كرد و قەوارە و خەڵكی كوردستانیان پاراست، كوردستانیان لەپێناو پاراستنی ئەم خاكەدا دەریایەك لە خوێن و شەهید و قوربانییان داوە، شۆڕشی ئەیلوول و شۆڕشی گوڵان و ڕاپەرین و شەڕی داعش و شەڕی پارێزگاریكردن لە كەرامەت و خاك و نیشتمانی كوردستان لە16ی ئۆكتۆبەردا، هەمووی بەڵگە و شاهیدی زیندووی پاڵەوانێتیی هێزی پێشمەرگەی كوردستانن، كە چۆن لە رۆژە سەختەكاندا سەرۆك بارزانی و پێشمەرگەكانی لە سەنگەرەكاندا بەرگرییان لەم نەتەوە و خاكە كرد و، پێشمەرگە توانی كوردستانی پێكەوەژیان و لێبووردەیی و یەكترقبووڵكردن بپارێزێت و، لە ناوچەیەكی پڕ لە كێشمەكێش و ئاڵۆزی وەكو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، كوردستان بە لانكە و پێگەی پێكەوەژیان بمێنێتەوە و، زیاتر لە ملیۆن و نیوێك ئاوارە و پەناهەندە و لێقەوماو ڕوو لەم هەرێمە بكەن. پارتی دیموكراتی كوردستان پارتی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكانی كوردستانە، پارتێكە بە خوێنی شەهیدان بەرگری و پارێزگاریی لە هەرێمی كوردستان و خەڵكی سڤیل كردووە و، سەقامگیری و ئارامیی ئەم هەرێمەیان پاراستووە، لەسەر ئاستی عێراقیش پارتی نوێنەرایەتیی هەموو نەتەوە و پێكهاتە ئایینییەكان دەكات، ئێمە هەروەكو چۆن سەربەرزین بە ئاوەدانكردنەوە و خزمەتكردنی خەڵكی كوردستان و، لە رۆژە سەختەكانی قەیران و كۆرۆنادا خەڵكی خۆمان بەجێ نەهێشت و لە بەرپرسیارێتی هەڵنەهاتین، دواجار هەر ڕێزدار مسرور بارزانی سەرۆكی حكومەت بوو كە گەلی كوردی لە قەیران دەرهێنا و مووچە و شایستە داراییەكانی كوردستانی لە بەغداوە هێنایەوە كوردستان، ئێمە سەربەرزین بەوەی لە شۆڕشی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازیی كوردستاندا شەهید و قوربانییەكی زۆرمان داوە، خانەوادەی سەربەرزی پێشمەرگەمان نییە لە سەنگەری خۆڕاگری و بەرخوداندا باوك، یان برا، یان كوڕ و هاوڕێیەكیان شەهید نەبووبێت. تا پێشمەرگە و خەڵكی كوردستان خاوەنی ڕابەری نەتەوەیی و نیشتمانی كوردستان مسعود بارزانی بن، هەرگیز سازش لە مافە نەتەوەیی و نیشتمانییەكان ناكەین. لە عێراقێكی نائارامی دابەشكراوی ناتەبادا تەنیا پارتی و هێزی پێشمەرگەی كوردستانە حیسابی بۆ دەكرێت و، كورد بە بەهێزی و یەكگرتوویی و یەكڕیزی لە قەزییە نەتەوەیی و نیشتمانییەكەی تا دێت بەهێزتر دەبێت، سەرۆك مسعود بارزانی بوو كە عێراقێكی فرەیی دامەزراند و، ڕێگەی نەدا لە دەوڵەتێكی مەركەزیی ناسەقامگیر و پڕ لەكێشمەكێش و مەزهەبیدا زیان بە گەلی كوردستان و فیدڕاڵییەت بكەوێت و، بەغدا و هێزە میلیشیاكان وەكو پارێزگایەك مامەڵەمان لەگەڵ بكەن.

لە كۆتایی ئەم پەیڤەمدا داواكارم لە سەرجەم خانەوادە سەربەرزەكانی كوردستان و پێشمەرگە قارەمانەكانی نیشتمان و ڕۆژە سەختەكان و شەڕ و بەرگریكردنی سەختی خەبات و شۆڕش و ڕووبەڕووبوونەوەی دوژمنانی كوردیان لەبەرچاو بێت، لە ڕۆژی دەنگداندا دەنگ بە كاندیدانی پارتی دیموكراتی كوردستان بدەن، پارتی بەئەزموون و بەتوانایە لە ئاست ئەو بەرپرسیارێتییە مێژووییەی كە پارێزگاری لە نیشتمان بكات و، ڕێگە نەدات بە هەڕەشە و هێرش و گەمارۆی ئابووری خەڵكی نانبڕاو و كۆمەڵكوژ و دەربەدەر بكرێن.

 

Top