پیرۆزبایی وەزیری ئەوقاف وکاروباری ئایینی بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی (جەمایێ) خوشك و برایانی ئێزیدی

بەبۆنەی ھاتنەوە جەژنی( جەمایێ) خوشک و برایانی ئێزیدی،جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێزان میری ئێزیدیان و ئەنجومەنی روحانی و سەرجەم ئێزیدیانی کوردستان وجیھان دەکەین، ئومێدەوارین ھاتنی ئەم جەژنە ببێتە ھۆی زیاتر پاراستنی گیانی تەبایی و لێبووردەیی نێوان ھەموو پێکھاتەکانی کوردستان، جەژنی جەمایێ بەخۆشی و ئاشتی کامەرانی بۆ ئێوەی ئازیز بگەرێتەوە .
د. پشتیوان سادق
وەزیری ئەوقاف وکاروباری ئایینی
٥⁄١٠⁄٢٠٢١