ئیسسیوپیا حەوت بەرپرسی نەتەوە یەكگرتووەكان لە وڵاتەكە دوورخستەوە

ئیسسیوپیا حەوت بەرپرسی نەتەوە یەكگرتووەكان لە وڵاتەكە دوورخستەوە

 

ئاژانسی دەنگوباسی ڕۆیتەرز لە زاری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا نێد پڕایس بڵاوی كردەوە كە ناوبراو لەمیانی کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا گوتوویەتی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا دەڵێت زۆر گرنگە ئەو بەرپرسانەی نەتەوە یەکگرتووەکان کە لە ئیسیوپیا دەرکراون، ڕێگەیان پێبدرێت بگەڕێنەوە ئەو وڵاتە.، ئەمەش دوای ئەوەی هەفتەی ڕابردوو ئیسیوپیا ڕایگەیاند حەوت بەرپرسی نەتەوە یەکگرتووەکان لە وڵاتەکە دەردەکات.

لەلای خۆشیەوە حکومەتی ئیسیوپیا ئاماژەی بەوە كردووە كە ئەو بەرپرسانەی نەتەوە یەکگرتووەکان دەستیان وەرداوەتە کاروباری ناوخۆی وڵاتەکەوە، هەروەها بە تۆمەتی دیکەش تۆمەتباریکردن، لەوانەش گۆڕینی ئاڕاستەی یارمەتیە مرۆییەکان و کەلوپەلەکانی پەیوەندی بۆ بەرەی ڕزگاری گەلی تیگرای کە دژ بە حکومەتی فیدڕاڵی ئیسیوپیا لە هەرێمی تیگرای دەجەنگێت.

هەر سەبارەت بەم هەواڵە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند حەوت بەرپرسەکەی نەتەوە یەکگرتووەکان ئیسیوپیایان جێهێشتووە.

 

Top