هەزاران مامۆستا لە یۆنان دژی چاکسازیی پەروەردە خۆپیشاندانیان سازكرد
هەزاران كەس لە ئەسینای پایتەختی یۆنان ڕژانە سەر شەقامەكان بۆ ناڕەزایی دەربڕین بەرامبەر چاکسازی پەروەردەیی حكومەت.
یەکێک لە مشتومڕترین چاکسازییەکان کە لەلایەن حکومەتەوە پێشنیارکراوە، گۆڕینی سیستمی بەرزکردنەوەیە لەسەر بنەمای تواناکانی مامۆستایان. لەم پلانەدا مامۆستایان مێژووی خزمەتگوزاری گرنگی خۆیان لە دەست دەدەن.
یەکێتیی مامۆستایانی یۆنان هەموارکردنەوەی یاسای دامەزراندنیان بە قبوڵنەکراو ناوبردووە.
خۆپیشاندان لە ئەسینا گرژیی لێكەوتەوە، پۆلیس هێرشی توندی بۆ سەر مامۆستایانی مانگرتوو برد، بە بەکارهێنانی تەقاندنی گازی فرمێسکڕێژ و ئوتۆمبێڵی ئاوهاوێژ .
حکومەتی ناوەندیی کیریاکۆس میتسۆتاکیس لەوەتەی هاتوەتە سەر دەسەڵات و سەرەڕای گواستنەوەی یۆنان لە دەیەیەک قەیرانی دارایی قورسەوە بۆ کارایی خزمەتگوزارییە گشتییەکان، ڕیفۆرمی گەڕۆکانەی جێبەجێ کردووە، ئەم چاکسازیانە بە شێوەیەکی سەرەکی جێگەی ناڕەزایی فەرمانبەرانی حکومەتن.
گوڵان: سەردار خەلیل