نرخی وزە لە ئەوروپا 17.4٪ بەرزبووەوە

نرخی وزە لە ئەوروپا 17.4٪ بەرزبووەوە

 

بەپێی ڕاپۆرتێکی فەرمی کە بڵاوی کردۆتەوە، تێچووی وزە لە ئەوروپا بە بەردەوامی پەرەی سەندووە و نرخی وزە لە كیشوەر سەوز 17.4٪ بەرزبۆتەوە لەگەڵ هەڵئاوسانی ساڵانەی 3.4٪ .

زیادکردنەکە زۆر زیاتر بوو لە ئامانجی 2٪ کە پێشتر لەلایەن بانکی ناوەندیی ئەوروپاوە بۆ حکومەتەکانی ئەوروپا دانرابوو.  لە ئەنجامدا فشارەکان لەسەر حکومەتەکان بۆ گرتنەبەری ئەو ڕێوشوێنانەی کە دەتوانن نرخی وزە کەم بکەنەوە لە زیادبووندان.

کریستین لاگارد سەرۆکی بانکی ناوەندیی ئەوروپا دەڵێت: ئەم ڕێژەی هەڵئاوسانە دیاردەیەکی کاتییە و هیوای خواست بارودۆخەکە بگەڕێتەوە بۆ دۆخی جێگیری پێشوو بە کۆنترۆلکردن و بنبڕکردنی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا. لاگارد گوتیشی:"هەڵئاوسانێکی کاتییە و بەستراوەتەوە بە بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی كۆڕۆنا .

بەڵام  ئاژانسی یورۆستات دەڵێت هەڵئاوسانی سەرەکی کە نرخی وزە کەلوپەلەکانی دیکەی پەك خستووە لە 1.6 بۆ 1.9 لە سەدا لە دوو مانگی ڕابردوودا بەرزبۆتەوە. هاوکات بارودۆخی کۆنترۆلی پەتای کۆرۆنا بە بەراورد بە پێشوو باشتر بووە.

نرخی وزە دەبێتە خاڵێکی وەرچەرخانی سیاسی لە ئەوروپا، و وڵاتانی جیاواز بەرنامەی فراوانیان هەیە بۆ کۆنترۆڵکردنی ئەم دۆخە، حکومەتەکانی ئەوروپا دەڵێن ڕێوشوێنی جۆراوجۆریان گرتووەتە بەر بۆ یارمەتیدان لە کەمکردنەوەی نرخی وزە.

برۆکسل هاوکات زنجیرەیەک ڕێوشوێنی کورتخایەنی خستۆتە بەرنامەی کارەکەیەوە، وەک بڕینی باج، کەمکردنەوەی خەرجیی وزە لە کیشوەری سەوز. هەروەها وڵاتانی ئەوروپا هیواخوازن بە سەرنج و پلاندانانی زیاتر لە بواری سەرچاوەکانی وزەی نوێوە چارەسەری باشتر و بەردەوامتر بۆ ئەم کێشەیە بدۆزنەوە.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top