پارتی دیموكراتی كوردستان لە بەعشیقە كەرنەڤاڵی جەماوەری سازدا
ناحیەی بەعشیقە كە یەكێكە لەو شارۆچكانەی دەكەوێتە سنووری دەشتی نەینەوا و دانیشتوانەكەی زیاتر كریستیانن، پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ سەرخستن و ناساندنی كاندیدەكانی لەو سنوورەدا كەرنەڤاڵێكی جەماوەری لەمیانەی بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ساز كرد.
وەك لەهەموو لایەك ئاشكرایە پارتی دیموكراتی كوردستان زۆر بەهێمنانە و بەشێوەیەكی دیموكراتی و ئازادی دەستی بەهەڵمەتەكانی بانگەشە بۆ پرۆسەی هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بۆ سەرخستن و ناساندنی كاندیدەكانی لەهەموو شارو شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان و ئەو شوێنانەی كاندیدی هەیە دەست پێكردوە هەر لەوبارەوە 2/10/2021 لە ناحیەی بەعشیقەش كە لە سنووری دەشتی نەینەوایە كەرنەڤاڵێكی جەماوەری بەرفرەوانی ساز كرد. كە كەرنەڤاڵەكە بە ئامادەبوونی بەرپرسی لقی 14ی پارتی و ژمارەیەك لە بەرپرسانی دیكەی پارتی و هەروەها جەماوەرێكی زۆر ئەنجامدرا.
كە لەو كەرنەڤاڵەدا چەندین گوتار بۆ سەرخستنی كاندیدەكانی پارتی و ناساندنیان بە دۆست و لایەنگرانی پارتی و جەماوەكە خوێندرایەوە و لە پاشان كەرنەڤالەكە بە ئاهەنگ و گۆرانی كۆتایی پێهات.