به هێزبوونی پارتی واتا به‌هێزبوونی كورد وكوردستان..
هه‌موو ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه ، قه‌واره‌ی هه‌رێم ، شانازیی و سه‌روه‌رییانه‌ی كه به‌ده‌ستهاتوون ، هه‌روه‌ها به ئاسانیی نه‌هاتوونه‌ته‌دی ، به‌ڵكو له ئه‌نجامی چه‌ندین ساڵ شۆڕش و راپه‌رین و قوربانیدانی ئه‌م گه‌له سته‌مدیده بووه ، ئه‌گه‌ر چی خه‌باتی ئه‌مڕۆمان ، شێوازه‌كه‌ی بۆ شه‌ڕی سیاسی ، دیپلۆماسییه و دوژمنان ونه‌یاران جۆره‌ها سیناریۆ و تاكتیك بۆ لاوازكردنی هه‌ستی نه‌ته‌وه‌په‌وه‌ری و نیشتیمانپه‌وه‌رییمان به‌كار دێنن ، به‌ڵام ئه‌مڕۆ هاوشێوه‌ی رابردوو ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تییه‌كان و چۆنێتی رووبه‌ڕبوونه‌وه له‌گه‌ڵ پیلانی ناحه‌زانی كوردستان ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تییه‌كی مێژووییه .
پارتی هه‌میشه‌به مێژوویه‌كی پڕشكۆوه له‌مه‌یداندابووه و خاوه‌ن ده‌ستكه‌وته پر سه‌روه‌ری و شانازییه‌كانی گه‌له‌كه‌مانه، تاكه خیزبه كه به شێوه‌یه‌كی خه‌مخۆری بیر له ئاینده‌ی و مافی ڕه‌وای گه‌له‌كه‌مان ده‌كاته‌وه، هه‌ر بۆیه پارتییه سازش له‌سه‌ر مافی گه‌لی كورد ناكات، و توانیویه‌تی كورد به دنیا بناسێنێت.
چه‌ندین ساڵه به‌غدا ھه‌وڵی له‌ناوبردنی ده‌ستكه‌وت و قه‌واره‌ی ھه‌رێم ده‌دات ته‌نانه‌ت په‌ناشی برده به‌ر بڕینی قووتی خه‌ڵكی به‌ش مه‌ینه‌تی ھه‌رێمی كوردستانی، خۆش به‌ختانه به‌هۆی ئه‌وه‌ی پارتی به‌ھێز بووه ڕێگه‌ی نه‌داوه هیژ لایه‌نێك و هێزێكی میلیشا ببنه مه‌ترسی و كوردستانی له ھه‌موو قه‌یرانه‌كان ڕزگار كردووه له له‌نگه‌ری ئارامی كشتییه‌كه‌ی ڕاگرتووه.
پارتی و سه‌رۆك بارزانییه كه داكۆكی كاری سه‌ره‌ختی گه‌لی كوردن و هه‌ر ئه‌وانیشن كه زامنی پاراستنی میلله‌ته‌كه‌مانن، ئه‌وان خۆیان به خزمه‌تكاری خه‌ڵك داده‌نێن و له خۆبایی نین، به پێچه‌وانه‌وه خۆیان به خزمه‌تكاری گه‌له‌كه‌مان ده‌زانن.
پارتی ئه‌وه‌ی كه بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی كه به گه‌وره‌یی بمێنێته‌وه و هه‌میشه گه‌وره‌تربێت ئامانجی گه‌وره‌ی بۆ تێكۆشان بووه بۆ خزمه‌تی گه‌لی كوردستان، پارتی قبووڵیش ناكات كه‌س هێرش بكاته سه‌ر كورد و كوردستان، هه‌ر ئه‌وه‌شه وایكردووه، كه خه‌ڵكی كوردستان هه‌رده‌م پارتی به رێبازێكی متمانه‌پێكراو بزانن.
پێویسته خه‌ڵكی كوردستان زۆر به‌هۆشیارییانه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردن بكات، له ڕۆژی ده‌نگدان بیر له‌وه بكه‌نه‌وه كه پێویسته كار بكه‌ین بۆ به‌هێزكردنی پێگه‌ی گه‌لی كوردستان، مێژووی دوور‌و نزیكمان له عێراقدا ئه‌وه‌ی بۆ ده‌رخستین كه هه‌رگیز ده‌سه‌ڵاتێك نه‌بووه له‌م وڵاته‌دا باوه‌ڕی به هاوبه‌شی و پێكه‌وه‌ژیانی یه‌كسانی هه‌بێت بۆ هه‌موو پێكهاته جیاوازه‌كان، هه‌ر بۆیه ده‌بێت خۆمان تێ‌بكۆشین له پێناو به‌ده‌ست هێنانی مافی ڕه‌وای گه‌له‌كه‌مان،
پارتی خاوه‌ن مێژوویه‌كی پاك‌و پرشكۆیه و مێژووی پارتی پڕیه‌تی له سه‌روه‌ری و ده‌ستكه‌وتی نه‌ته‌وه‌ییه، هه‌میشه خه‌باتی له پێناو یه‌كسانی و دادپه‌روه‌ری و ئاشتی و پێكه‌وه‌یی كردوه به‌بێ جیاوازی، پارتێكه خیانه‌ت له خاك و ووڵاته‌كه‌ی ناكات به‌رده‌وام تێده‌كۆشێت بۆ ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی نه‌ته‌وه‌كه‌یه‌تی.
بۆیه،ده‌نگدان به كاندیدانی پارتی، ده نگدانه به مێژووی پڕ سه‌روه‌ری وكوردایه‌تی، ده‌نگدانه به‌خه‌باتێكی نه‌پساوه له پێناو ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی، ده‌نگدانه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌نگ وپێگه‌ی كورد له عێراق به‌هێزتر بێت چونكه به هێزبوونی پارتی واته به‌هێزبوونی كورد.