نەتەوە یەکگرتووەکان: ڕەوشی تەندروستی لە ئەفغانستان زۆر مەترسیدارە

نەتەوە یەکگرتووەکان: ڕەوشی تەندروستی لە ئەفغانستان زۆر مەترسیدارە

 

لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی ڕۆژانەدا، وتەبێژی نەتەوە یەکگرتووەکان ستێفان دوجاریک ڕایگەیاند دەستکەوتنی چارەسەری تەندروستی لە ئەفغانستان کەمبووەتەوەو هۆشداریشی دا لەسەر خراپبوونی ڕەوشی تەندروستی و زیادبوونی حاڵەتەکانی سکچوون و سورێژە.

ناوبراو دووپاتی كردەوە كە هەوڵەکان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا  زۆر خاوبووتەوەو ئیفلیجی لە منداڵانیش سەری هەڵداوەتەوە.

 

وتەبێژی نەتەوە یەکگرتووەکان ئاماژەشی بەوە كرد كە ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی لە ڕاپۆرتێکدا باسی لەوە كردووە كە  17% زیاتر لەو 2300 ناوەندە تەندروستییەی کە پێشتر لەلایەن بانکی جیهانەوە پشتیوانیان لێکراوە و بەتەواوەتی چالاک بوون، ئێستا لە سێ بەشیان، دوو بەشیان دەرمانە سەرەکییەکانیان تێدا نەماوە.

 

جێگەی وەبیر هێنانەوەیە كە نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئەمساڵ داوای 600 ملیۆن دۆلاری کردووە بۆ یارمەتیدانی 11 ملیۆن کەس تاوەکو ڕێگە لە زیادبوونی حاڵەتەکانی مردن و ئاوارەبوون بگرن و ئازاری خەڵکەکە کەم بکەنەوە.

 

 

Top