خوێندنەوەیەك بۆ شانۆگەری (ماسی كوێر)

خوێندنەوەیەك بۆ شانۆگەری (ماسی كوێر)

شانۆكارو دەرهێنەر ئەرسەلان دەروێش: ماسی کوێر .. نمایشێک زەینمان دادگیرسێنێت..

لەم نمایشە شانۆییە کوردییەدا، (ئەفراندن )و (هزر)و (تەکنیک) لە میانەی گوتارێکی هونەریدا بەریەک دەکەون : (تیۆریی) لەگەڵ (پراکتیکی)یدا ،(سونەتی) لەگەل (ئۆپرالی)دا، (ئیجرائی) لەگەڵ (ئیستاتیکی)دا ،پێکڕا دیالۆگێکی ناوازە لە نیێوان جەمسەرە هزریی و هونەرییەکەی هاوکێشەی شانۆییەکە بەرجەستە دەکەن..

خوێندنەوەیەك بۆ شانۆگەری (ماسی كوێر)

لە (ماسی کوێر)دا ،شانۆ دەکشێت بەرو ئاسۆ نوێکانی ئەفراندن و لەوێ دەپرژێتەوە بەسەر پرسە مرۆییە ڕاچڵێنەکەرەکاندا ( پەیڤ ، دەنگ ،جوڵە ) ، رێکخستنی پێکهاتەی پانتایی شانۆو (میزانسین) و ئەدای رەنگاورەنگی ئەکتەرەکان ، رەنگ ، موزیک ، تەواوی پێکهاتەکانی (سینۆگرافیا)و بەکاربردنی تەکنیکە فرە جۆرەکانی مۆنتاژ و دروستکردنی ریتمی تایبەتی نمایش ; بەچاودێریی و کارکردنێکی وردو پیشەگەرانەی (دەرهێنەر) لەگەڵ ستافی کارەکەدا ئاراستە کراوە..
هونەرمەند (ئاراس عەبدوڵا)ی ئەفڕێنەر خوێندنەوەیەکی هونەریی هاوتەریب لەجیاوازیی ،لەتەک تێکستەکەی (ڕاڤیار نەوزاد)ی نووسەرو سەرپەرشتیاردا خوڵقاندووە، کە بریسکەو درەوشانەوەی تواناکانی هونەرمەندان : ( زانیار تەحسین و شێنێ حەیدەرو کۆژین جوانڕۆو فریاد حەسەن و کاڵێ سەباح و رەهەندتاهیرو زنارنزارو هێڤارڕێبوارو سەنا تەهاو هەریاد سەباح)ی تیاڕۆشنکردووەتەوەو بەهرەو داهێنانی موزیسیان و ژەنیارو ڤۆکاڵەکانی تیادا کارا کردووە ..
لەم نمایشەدا ، کردەی دەرهێنان سەرساممان دەکات !
دیدی بەکاربردنێکی جوانی سینۆگرافیا بەتوخمە دەوڵەمەندەکانییەوە لەئاستێکی بەرزدا دەبینین ..
لە دوای ئامادەبوون لەم جۆرە نمایشەدا، دڵنیاییمان سەبارەت بە ئایندەی ئەم هونەرە لەسەردەستی شانۆکارە گەنجەکانی کورد پتەوترو پڕ متمانەتر دەبێت..
لەکانگای دڵمەوە سوپاس بۆ پێشکەشکردنی ئەم نمایشە سەرنجبەرو زیندووە . بەردەوامی و هەڵکشانی زێدەترتان ئومێد دەکەم.. بەختەوەرم کە ئامادەبووم لەگەڵتاندا.. پیرۆزە.

Top