لیستێكی دیكەی ئەو زیندانییە سیاسییانەی کە منحەی مانگانەیان بۆ خەرج دەکرێت ڕادەگەیەنرێت

لیستێكی دیكەی ئەو زیندانییە سیاسییانەی کە منحەی مانگانەیان بۆ خەرج دەکرێت ڕادەگەیەنرێت

وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و كاروباری ئه‌نفالكراوان، لیستی قۆناغی چوارەمی ئەو زیندانییە سیاسییانەی کە منحەی مانگانەیان بۆ خەرج دەکرێت، ڕاگەیاند كه‌ لە کاتی ڕاگەیاندنی خشتەی مووچەی وەزارەته‌كه‌دا سەردانی بانك بكه‌ن بە مەبەستی وەرگرتنی منحەی مانگی ئایار و مانگەکانی دواتری ساڵی2021.
وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و كاروباری ئه‌نفالكراوان، ڕایگەیاند: دوا بەدوای فەرمانی وەزارەتی ژمارە (192) لە رێکەوتی28/9/2021 تایبەت بە خەرجکردنی مینحەی (192) زیندانیکراو و گیراوی سیاسی وەک قۆناغی چوارەم، ئەو بەڕێزانەی رێکارەکانی بایۆمەترى و بەڵێننامەی دادنووسییان تەواو کردووە ئەوە لە کاتی ڕاگەیاندنی رۆژی مووچەی وەزارەتی کاروبارى شەهیدان و ئەنفالکراوان سەردانی بانکی بێخاڵ بکەن لە هەولێر بە مەبەستی وەرگرتنی منحەی مانگی ئایار و مانگەکانی دواتری ساڵی2021، بەڕه‌چاوکردنی ئەم خاڵانە :
۱ـ ئەو بەرێزانەی کە ڕێکارەکانی بایۆمەتری و بەڵێننامەیان تەواو نەکردووە، ئەوە دەبێت دوای تەواوکردنی ئەو مامەلانە ئەنجا سەردانی بانکی ناوبراو بکەن.
۲ـ ئەو زیندانییانەی کۆچی دوایانکردوە ئەوە وارسەکانیان ڕێکارەکانی بەرێوەبەرایەتی کاروباری زیندانییە سیاسییەکان تایبەت بە یاسای خانەنشینی بەرکار تەواوبکەن و دواتر سەردانی بانکی بێخال بكەن بۆ وەرگرتنی منحەکەیان.

Top