وەزیرى پەروەردە: بۆ ماوەى سێ رۆژ خوێندن لە قوتابخانەكاندا ڕادەگیرێت

وەزیرى پەروەردە: بۆ ماوەى سێ رۆژ خوێندن لە قوتابخانەكاندا ڕادەگیرێت

 

لەمیانى ئەنجامدانى کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا كە ئەمڕۆ سازكرا ئالان حەمە سەعید وەزیرى پەروەردەى حکومەتى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند كە دوو رۆژ بەر لە دەستپێکردنى هەڵبژاردن قوتابخانە و ناوەندەکانى خوێندن ڕادەستى کۆمسیۆن دەکرێن و ڕۆژێک لەدواى هەڵبژاردنیش دەستدەکرێتەوە بە خوێندن.

ڕەوشی تەندروستى لەناو قوتابخانە و ناوەندەکانى خوێندن زۆر باش بەڕێوە دەچێت.

وەزیرى پەروەردەى حکومەتى هەرێمى کوردستان دوو شتى بە گرەتنى دانا بۆ بەردەوامبوونى خوێندنى ناو پۆل ئەوانیش بریتین لە پابەند بوون بە ڕێنماییە تەندروستییەکان بەتایبەتى بەستنى دەمامک و دووەمیان وەرگرتنى ڤاکسین.

 

شایانی باسە ڕۆژى ١٠ى تشرینى یەکەمى ٢٠٢١ هەڵبژاردنى پێشوەخت لە عێراق بەڕێوەدەچێت و ئەو ڕۆژەش لەسەرجەم دامودەزگاکانى حکومەت پشووى فەرمییە.

 

 

 

 

 

دوو شتى بە گرەتنى دانا بۆ بەردەوامبوونى خوێندنى ناو پۆل ئەوانیش "پابەند بوون بە رێنماییە تەندروستییەکان بەتایبەتى بەستنى دەمامک و دووەمیان وەرگرتنى ڤاکسین".

 

Top