پارەی مامۆستایانی وانەبێژ خەرج دەکرێت

پارەی مامۆستایانی وانەبێژ خەرج دەکرێت

بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی ڕانیە ئاشكرای دەكات كە پارەی مانگی سێی مامۆستایانی وانەبێژ دابەش دەكرێت.
یەکشەممە 26/9/2021 بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی ڕانیە، لە ڕاگەیاندراوێكیدا ئاماژەی بەوەكردوە كە ئاگاداری سەرجەم بەڕێوەبەری قوتابخانە بنەڕەتییەکان و ئامادەییەکانی سنووری پەروەردەکەیان دەكەنەوە كە دووشەممە 27/9/2021 کاتژمێر نۆو نیوی بەیانی سەردانی ژمێریاری وانەبێژی بکەن. ئەمەش بەمەبەستی ئەوەی كە پارەی وانەبێژی بۆ مانگی سێی 2021ی مامۆستایانی وانەبێژی دانەمەزراو خەرج دەكرێت.
شایانی باسە لەسەرجەم هەرێمی كوردستان زیاتر لە 18 هەزار مامۆستای وانەبێژ هەیە و حکومەتی هەرێمی کوردستان مانگانە بەپێی وتنەوەی وانەكان پارەیان بۆ خەرج دەکات.

Top