سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له باڵيۆزى فه‌ره‌نسا كرد
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2021/9/25 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له به‌ڕێز ئيريك شۆڤاليێ باڵيۆزى تازه‌ى فه‌ره‌نسا له عيراق كرد.
له ديدارێكدا وێڕاى پيرۆزبايى بۆ ده‌ستبه‌كاربوون و هيواى سه‌ركه‌وتن بۆ به‌ڕێز باڵيۆز، سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پوخته‌يه‌كى ده‌رباره‌ى دۆخى سياسى، هه‌ڵبژاردنه‌كان و پێشبينى بۆ داهاتووى پرۆسه‌ى سياسى له عيراق، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، مه‌ترسييه‌كانى داعش و ئاڵنگارييه‌كانى به‌رده‌م عيراق پێشكه‌ش كرد.
هه‌ردوولا خواستى هاوبه‌شيان بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى عيراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نسا ده‌ربڕى و هاوڕا بوون كه فه‌ره‌نسا و كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ده‌توانن هاوكار و يارمه‌تيده‌ر بن بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و پاراستنى سه‌قامگيرى له عيراق كه كاريگه‌ريى ئه‌رێنى به سه‌ر ئارامى و سه‌قامگيريى ناوچه‌كه‌شه‌وه هه‌يه.
ده‌رفه‌تى وه‌به‌رهێنان و سه‌رمايه‌گوزاريى زياترى فه‌ره‌نسى له عيراق و هه‌رێمى كوردستان، دۆخى سووريا و ناوچه‌كه به‌گشتى، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو كه به‌ڕێز كونسولى گشتيى فه‌ره‌نسا له هه‌ولێر، ئاماده‌ى بوو.