لە هەرێمی كوردستان پلەی گەرما دادەبەزێت، لەناوچە شاخاویەكان نەمەی بارن دەبێت
بەرێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد کە پلەکانی گەرمان نزم دەبێتەوە و نمە بارانیش لە هەندێك ناوچە شاخاوییەکان هەولێرو دهۆك دەبارێت.
کەشناسی هەرێمی کوردستان لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (فەیسبووک) رایگەیاند كە ڕۆژی هه‌ينى 24/9/2021 پێشبينى ده‌كرێت ئاسمانى دەڤەرەكانی ڕۆژهه‌ڵات و ناوه‌ڕاستى هه‌رێمی كوردستان ساماڵ و په‌ڵه‌هه‌ور ده‌بێت، گەرچی دەڤەری باكوور نيمچه هه‌ورو له هەندێك ناوچە شاخاويیه‌كانی پارێزگای هەولێر و دهۆكیش ئه‌گه‌رى نمەی باران هەیە.
هاوكات ئاماژە بەوەشدراوە كە لەمەودوا پله‌كانى گه‌رما ده‌ست به‌نزمبونه‌وه ده‌كات و خێرايى با چالاك ده‌بێت و له‌گه‌ڵ زيادبوونى خێرايى باكەش ئه‌گه‌رى به‌رزبوونه‌وه‌ى تۆز و خۆڵ هه‌يه.
هەروەها باس لەوەشكراوە کە رۆژی شه‌ممه، 25/9/2021 پله‌كانى گه‌رما 3 بۆ 5 پلە نزم ده‌بێته‌وه و به شه‌وانیش هه‌ست به سه‌رما ده‌كرێت به‌تايبه‌ت له ناوچه شاخاويیه‌كان، بەڵام ڕۆژى يه‌كشه‌ممه 26/9/2021 به‌دواوه دووباره پله‌كانى گه‌رما به‌رزده‌بێته‌وه.