پلانێكی جێگرەوەی ئەمریكاو ئیسڕائیل بۆ دانوستانی ئەتۆمییەكەی  ئێران

پلانێكی جێگرەوەی ئەمریكاو ئیسڕائیل بۆ دانوستانی ئەتۆمییەكەی  ئێران

 

سەرۆكی ئەمریكا و سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل پلانی جێگرەوە دژی ئێران دادەنێن لە ئەگەری نەگەڕانەوەی ئەو وڵاتە بۆ ڕێككەوتنی ئەتۆمی و زیاتر پەرەپێدان بە بەرنامە ئەتۆمییەكەی.

جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا و نافتالی بێنیت سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل بە تەلەفۆن پەیوەندییان بەیەكەوە كردووەو بڕیاریان دا پلانێكی جێگرەوە دابنێن لە ئەگەری شكستهێنانی دانوستانی تایبەت بە بەگەڕخستنەوەی رێككەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران.

لەم ڕووەوە میدیاكانی ئەمریكا لە زاری بەرپرسێكی كۆشكی سپییەوە ئەم هەواڵەیان دووپات كردووە كە پەیوەندیی بایدن و بێنێت بە ڤیدیۆ بووە وزۆر كورتیش بووە. لەم ڕووەوە جۆ بایدن بە سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیلی گوتووە كە  ئەگەر ئێران بە زووترین كات نەگەڕێتەوە بۆ دانوستانەكان و دەست لە چەكی ئەتۆمی هەڵنەگرێت لەو حاڵەتەدا هێشتا سزای زۆر قورستری بەسەردا دەسەپێنن.

جێی وەبیر هێنانەوەیە تا پێش ئەوەی ئیبراهیم رەئیسی ببێتە سەرۆك كۆماری ئێران، شەش خولی دانوستان لەنێوان ئێران و وڵاتانی زلهێز لە ڤییەننا بە ئامانجی بەگەڕخستنەوەی رێككەوتنی ئەتۆمی بەڕێوەچووبوون و لە ئێستاشدا هەوڵەكان بەردەوامن بۆ دەست پێ كردنەوەی ئەو دانوستانانە.

Top