سالیادی ریفراندۆم وپاداشتی ریفراندمچیەکان
بریاری ئەنجامدانی ریفراندۆم لە٧ی حوزەیرانی ٢٠١٧یەكێكەلەبریارەھەرەگرنگ ومێژووییەكانی سەرۆک مسعودبارزانی لەگەل چەند لایەنێكی سیاسی دا بۆئەوەی گەلی کوردستان بتوانێ لەرێگایەکی ئاشتییانەدەنگ وویستی خۆی بەجیھان بگەیێنێت ،
بۆیەکەم جاریش لەمێژوودا گەلی کوردستان لە بێ وێنەترین كەرنەڤالی نیشتیمانیدالە٢٥ی ئەیلوول گوزارشتی لەرای خۆی كردوریفراندۆمی ئەنجام دا
پرسی ریفراندۆم وسەربەخۆیی مافێکی دەستووری و یاسایی و شەرعیە ، شێوازێکی مودێرنی خەبات وتێکۆشانی گەلەکەمان بووبۆنوێکردنەوەی ناسنامەی نەتەوەیی،کە ھیچ کەس ولایەن وولاتێک ناتوانێت ئەنجامەکەی بگۆرن ،چونکەدەنگی سێ ملیۆن ھاوولاتیە تەنھالەرێگای ریفراندۆمێکی ترەوەدەتواندرێت ئەنجامەکەی پوچەل بکرێتەوەکەئەمەش کارێکی ئەستەمە.
بۆیەش ریفراندۆم وەک شکۆوشانازێک بۆگەلی کوردستان دەمێنێتەوەبەھیچ جۆرێک دەستبەرداری نابین،ھەرچەندەخیانەتەکەی ١٦ئۆکتۆبەرنەیھێشت لەم قۆناغەدابەھیواوئاواتی خۆمان بگەین بەلام ھەمووئەمانەش نەیانتوانی كاریگەری لەسەرئیرادەی كوردستانیان دروست بكات ،لەرابردوودا پیلانی گەورەترودۆخی سەخترمان بینیوە بەمەش دەرکەوت کە گەلی کوردستان لەسەر ریفراندۆم سزا نادرێت و مووچەو بودجەی نابردرێت بەلکو لەسەر کوردبوونە ،
ئەم سال یادکردنەوەی ریفراندۆم ھاوکاتەلەگەل بەرێوەچوونی پرۆسەی ھەلبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران بۆیەش گرنگەوەک ھەلبژاردنی رابردوو پاداشتی ریفراندۆمچیەکان بدرێتەوە،ئەوکات خەلکانێک خەونیان بەمەرگی سیاسی پارتیەوەدەدیت کەجەماوەرسزای دەدات، بەلام رێک پێچەوانە دەرچوو کوردستانیان لەھەمبەرھەلوێستە نەتەوەییەکانیدا پارتیان پاداشت کردومتمانەیان پێ دایەوە وەک حزبی یەکەمی کوردستانی لەعیراق وکوردستان ھێشتەوە، ھەموولایەک چاک ئەوراستیە دەزانن گەرحیکمەتی سەرۆک مسعودبارزانی وقارەمانیەتی شێرەکورانی رێبازی بارزانی
نەبان جگەلەخوای گەورەکەس نەی دەزانی چارەنوسمان چی لێ دەھات ، توانیان لەشکست وبێ ئومێدی داھیواوئومێدونەخشەرێگای سەرکەوتن دروست بکەنەوەوھەمووگەلەکۆمەکییەکانیان بەتال کردەوەداستانەکانی (پردێ-سحێلا)مێژووێکی تری بەرگری وخۆنەچەماندنیان دروستکردەوەھەرەسیان بەپیلانی لەناوبردنی قەوارەی سیاسی کوردستان ھێنا، جیاوازلەلایەنەکانی ترلەبەرپرسیاریەتی رای نەکردولەسەنگەری بەرگری مایەوە،لەئاییندەشداپارتی ھەربەپێشەنگ وپارێزەری مافەکانی خەلکی کوردستان دەمێنێتەوە...