دەكرێ ڤاکسینی بایۆتیك بۆ منداڵانی تەمەن 5 بۆ 11 ساڵ بەكار بهێنرێت
بەپێی ئەنجامەکانی تاقی كردنەوەیەك لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریكا، ڤاکسینی ڤایزەر بیۆئان تیک بۆ منداڵان باشە و بە باشی دەگونجێت.
تاقی کردنەوەکە دەریخست کە ڤاکسینەکە "دەبێتە هۆی پەیدا كردنی بەرگریی و ئانتی بادی بەهێز" لە منداڵانی تەمەن 5 بۆ 11 ساڵ.
توێژەران پلانیان هەیە ئەنجامەکان پێشکەش بە رێکخەر و چاودێران بکەن، بۆ مۆڵەتی کوتانی منداڵانی خوار تەمەن 12 ساڵ ئەمەش سنووری تەمەنی ئێستایە بۆ بەكارهێنانی ڤاكسین .
زیاتر لە دوو هەزار منداڵ بەشداریی تاقیکردنەوەکان بوون و دوو ژەمی بچووکی ڤاکسینەکەیان پێدرا.
هەروەها پێشبینی دەکرێت ئەنجامی ئەم تاقیکردنەوەیە لە منداڵانی خوار تەمەن پێنج ساڵیش بەم نزیکانە ڕابگەیەنرێت، ئەمانە یەکەم دۆزینەوەی جۆری خۆیانن لەسەر بەکارهێنانی کوتانی کۆرۆنا لە منداڵانی خوار تەمەن 12 ساڵدا.
هەروەها ڤاکسینە مۆدێرنا کەش لە منداڵانی تەمەن 6 تا 11 ساڵدا تاقیدەکرێتەوە.
هەردوو دەرزیی ڤاکسینەکە لە ئێستادا بە هەرزەکاران دەدرێت کە تەمەنیان زیاتر لە 12 ساڵ دەبێت لە چەند وڵاتێکدا، لەوانە بەریتانیا كە ئەمڕۆ دەستی کردووە بە کوتانی هەرزەکاران.
لە تاقیکردنەوەکانی ڤاکسینی ڤایزەردا، پێشنیارکراو بۆ کەسانی سەرووی 12 ساڵ لە جیاتی 30 مایکرۆگرامی ، 10 مایکرۆگرامیان پێدرێ.
دکتۆر ئوگور شاهین، بەڕێوەبەری و دامەزرێنەری بیۆئان تیک گوتی:"پرۆفایلی سەلامەتی و بەرگری لە منداڵانی تەمەن 5 تا 11 ساڵ كە کوتراون ، لە دەرزی نزمتردا ، بەراورد لەگەڵ ئەو شتەی کە بینیمان لە کەسانی بەتەمەنتر کە دەرزی بەرزتری ڤاکسینەکەیان وەرگرتووە وەك یەك بووە.
هەرچەندە لە منداڵاندا نەخۆشی کۆرۆنا دەگمەنە، بەڵام هێشتا ئەگەرهەیە نەخۆشییەکە بگرن و بڵاووی بکەنەوە و هەندێکیش بە سەختی نەخۆش دەبن.
ئەلبێرت بۆرلا، بەڕێوبەری کۆمپانیای ڤایزەر، گوتی:"ئێمە بە پەرۆشین بۆ درێژکردنەوە و دروست كردنی ڤاکسینی ڤایزەر بۆ سەلامەتییی هاووڵاتییان کە لە ڕێگەی مۆڵەتی یاساییەوە بۆ منداڵانیش دابین دەکەین، بەتایبەتی بە هۆی بڵاوبوونەوەی دەلتای کۆرۆنا و هەڕەشەی بەرچاو بۆ منداڵان"
گوڵان: سەردارخەلیل