هۆشیار زێباری: پارتی خاوەنی ئەزموونی هەرێمی كوردستانە و دەبێت لەم هەڵبژاردنەشدا سەربكەوێت
ڕۆژی یەكشەممە 19/9/2021 هۆشیار زێباری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌میانەی بانگه‌شه‌ی پارتیدا بۆ هه‌ڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق له ده‌ڤه‌ری ئامێدی رایگه‌یاند كە پارتی خودانی ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستانه و دەبێت لەم هەڵبژاردنەشدا سەربكەوێت.
هەروەها هۆشیار زێباری ئاماژەی بەوشدا كە ناحەزانی كورد له ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ی هەرێم ده‌یانه‌وێت قەبارەی پارتی بچوك بكەنەوە، به‌ڵام نابێت ئه‌و حه‌زه‌یان بێته‌دی چ له مه‌یدان و چ لە ده‌نگداندا بۆیە دەبێت پارتی هه‌ر سه‌ركه‌وتوو بێت.
هەروەها هۆشیار زێباری لەمیانەی قسەكانیدا جەخی لەسەر ئەوە كردەوە كە به به‌شداریكردنێكی فراوانی جه‌ماوه‌ری پارتی له پرۆسه‌ی ده‌نگداندا، هه‌موو ئه‌و خه‌ونانه‌ی ناحه‌زان له‌بار ده‌چن، بۆیه پێویسته هه‌ر ئه‌ندام و لایه‌نگرێكی پارتی كه مافی ده‌نگدانی هەیە له رۆژی ده‌نگدان بچێته سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان و ئه‌ركی خۆی له‌و باره‌یه‌وه جێبه‌جێ بكات و ئەم هەڵبژاردنەش لە هەموو هەڵبژاردنەكان گرنگترە و سەركەوتنی پارتی‌یش بەوە دێتەدی كە هەمووان پێكەوە بەشداری لە هەڵبژاردنەكەدا بكەن و لە بازنەی دهۆك - ئامێدی كە چوار كورسییە پێویستە پارتی هەوڵبدات هەر چوار كورسییەكە بەدەستبێنیت.