ئەو کەسەی وێنەی ماکرۆنی لە وێنەی هیتلەردا بڵاوکردۆتەوە دادگایی كرا

ئەو کەسەی وێنەی ماکرۆنی لە وێنەی هیتلەردا بڵاوکردۆتەوە دادگایی كرا

 

ئەو پیاوەی وێنەی ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسای بڵاوکردەوە بە وێنەیەکی هیتلەر سەرۆکی ئەڵمانیای لەسەر بیلبۆردێکی شاری تولۆنی ڕۆژی هەینی 17ی ئەیلوول دادگایی كرا.

دوای سکاڵاکەی ئیمانوێل ماکرۆن داواكاری گشتیی ناووخۆ، ئەو كەسە سزا دەدات بە بڕی دە هەزار یۆرۆ بە تۆمەتی سوکایەتی پێ كردن لە شوێنی گشتی، ماکرۆن سەرەڕای سکاڵاکە داوای قەرەبوو لەلایەنی تۆمەتبارناکات.

هەروەها تاوانبارەکە ڕەتی کردەوە  ئەو خاوەنی بیلبۆردەکەیە لەگەڵ وێنەکانی ماکرۆن كە تێكەڵ كراون.

ئەو وێنانەی سەرۆکی فەرەنسا لەسەر بیلبۆردێکی شاری تولۆن بڵاوکرانەوە لە کاتی ناڕەزاییەکان لەسەر ناچارکردنی "پاسپۆرتی تەندروستی"ی ئەو وڵاتە،  چەندین ڕەخنەگر ئیمانوێل ماکرۆن تۆمەتباردەکەن بە ئاوڕنەدانەوەی لە هاووڵاتیان.

پێشووتریش، وێنەی ئیمانوێل ماکرۆن لە وێنەی هیتلەر لە کاتی خۆپیشاندانی جلی زەرددا چەندین جار بەرزکراوەتەوە،  لەگەڵ ئەوەشدا هیچ سکاڵایەک لە لایەن ئیمانوێل ماکرۆن تۆمارنەکرا.

 

 

 

گوڵان: سەردارخەلیل

 

 

Top