وەزیری بەرگریی هۆڵەندا بەهۆی دۆسییەی جێهێشتنی ئەفغانستان دەستی لەکارکێشایەوە

وەزیری بەرگریی هۆڵەندا بەهۆی دۆسییەی جێهێشتنی ئەفغانستان دەستی لەکارکێشایەوە

 

وەزیری بەرگریی هۆڵەندی ئانک بایلفڵد لە ڕۆژی هەینیدا دەستی لەکار کێشایەوە بە هۆی  ڕەخنەی بەرفراوان و تۆمەتباركردنی لەلایەن یاسادانەرەکان و پەرلەمانی وڵاتەكەیەوە لە كشانەوەیان لە ئەفغانستان.

ئانک بایلفڵد لە پارتی پارێزگارانی دیموکراتی مەسیحی، دووەم وەزیری كابینەی حکومەتی هۆڵەندییە واز لە پۆستەكەی دێنێت لەدوای گەڕانەوەیان لە ئەفغانستاندا. 

ڕۆژێک پێش ئێستا سیگرید کاگ وەزیری دەرەوەی هۆڵەندا دەستی لەکار کێشایەوە، چونکە  حکومەتی ئەو وڵاتە بەهێواشی کاردانەوەی هەبوو لەسەر ئاگاداركردنەوەكان سەبارەت بە كۆنتڕۆڵكردنی تاڵیبان بۆ ئەفغانستان، و شكستی هێنا لە دەركردنی ژمارەیەك وەرگێڕی ئەفغانیی هاوكاریان لە ئەفغانستان، بەم هۆیەشەوە دەستی لەكارکێشایەوە.

سیگرید کاگ گوتی:  ئەم كاردانەوانە تایبەت نییە بەحكومەتی هۆڵەندی و زۆر لە وڵاتەكانیش هەمان كاریان كردووە .

وەزیری بەرگری هۆڵەندا سەرۆك وەزیرانی ئاگادار كردۆتەوە بۆ جێ هێشتنی پۆستەكەی و دەست لە کارکێشانەوەکەی پێویستە لەلایەن پاشاوە قبوڵ بکرێت.

دەست لەکارکێشانەوەی دوو ئەندامی کابینەی هۆڵەندی یەکێکە لە یەکەم کاردانەوە جدییەکان لە ڕۆژئاوا بەرامبەر بە شکست لە ئەفغانستان و قبووڵکردنی بەرپرسیارێتی ئەم شکستە.  دەست لەکارکێشانەوەکان کاریگەریی کەمی لەسەر سیاسەتی ناوخۆی هۆڵەندی دەبێت، چونکە ئەو وڵاتە پاش شەش مانگ لە هەڵبژاردنە سەرەتاییەکانی ئەم ساڵ،  هێشتا چاوەڕێی حکومەتێکی نوێ دەکات کە مارک ڕۆتە سەرۆکایەتیی دەکات.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top