نێچیرڤان بارزانی شاهانە، لە بەریتانیا پێشوازی لێکرا .

نێچیرڤان بارزانی شاهانە، لە بەریتانیا پێشوازی لێکرا .


ئەمرۆ 15-9-2021 بەکاتی هەولێر ، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ، خوێندنەوەیەکی تازەی دبلۆماسیی دایە ،تەمەنی 100 ساڵەی تەموومژاوی دبلۆماسیی نێوان بەریتانیای مەزن و گەلی کوردستانی باشووری گڕگرتووی ستەمدیدە ، خوێندنەوەیەک هەڵە تێگەیشتنی بەریتانییەکانی هەر لە ناردنی مێجەرسۆن وەک حاکمی سیاسی بەریتانی بۆ سلێمانی لە 1918 و هەلگیرسانی شەر لەگەڵ شێخ مەحمودی حەفید تا بەشداری کردنی کارای سوپای ئینگلیز شان بەشانی سوپای عیراقی بۆ دامرکاندنەوەی شۆرشەکانی بارزانی یەکەم و دووەم و جینۆسایدکردنی گوندەکانی دەڤەری بارزان ( کەلە مێژووی جینۆسایدکردنی کوردستان لەسەدەی بیستدا بە یەکەمین جینۆساید دادەنرێ ) لە سالانی 1931- 1933دا .
ئەم سەردانەی ئەمرۆی نیچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم و گوڵی خانەدانی بارزان لەو رێو رەسمە پرۆتۆکۆڵییەشاهانەییە فەرمییە لە بەریتانیای مەزن - عوزما دا مانادارو ئاماژە بەخشە ، چ بۆ بەریتانییەکان ، وڵاتانی دەوروبەر ، چ بۆ ئایندەی کوردستان و هەولێر .
بەتایبەتیش بۆ ئەوانەی وایان دەزانی یا وایان دەبینی کەوا:
1- هەولێر پارووەکی ئاسانە ، لەو بارودۆخەیدا ، یا دوای کشانەوەی ئەمریکا لە ناوچەکە بە ئاسانی قووت دەدرێ و کوردستان دەبێ بە ئەفغانستانێکی تر .
2- لەناوخۆی کوردستانیش دا ، لە ئان وساتی هەڵبژاردندن و بانگەشەی بەربژێران و گرەوکردنی هەندێ حزب و لایەن وێناکردنی هەڵە و چەواشەکارانە لەسەر هەبوونی ناتەبایی و ناکۆکی لە نێوان هەردوو برازای پشت و پەنا ، هەردوو گوڵی خانەدانی بارزان ( نێجیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی ، ئەویان سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ئەویان سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ) بۆ سواڵکردنی دەنگی هەڵوەریوو و لەدەست چوو و گەرمکردنی بازاری سۆشیال میدیای گۆرین دەنگ و دۆر و پرۆپاگەندە پەخش و بڵاودەکەنەوە .
سەردانی کەم وێنەو دەگمەنەکەی ، دوێنێی سەرۆک کۆماری فەرەنسا ، ئیمانۆئێل ماکرۆن دۆستی دێرین بۆ هەولێرو سەردانی ئەمرۆی نیچیرڤان بارزانی بۆ بەریتانیا لای دۆستی دێرین سەرۆک وەزیران جۆریس بۆرسۆن کۆدی تازەن بۆ هەندێ هاوکیێشەی سیاسیی و ئابووری تازەی ناوچەکە ، لەوانەیە ئەم کۆدە بە هەموو کەس نەخوێندرێتەوە ، بە کەسی ئاقڵ و ژیر نەبێ .
سەرنج : (گوڵی خانەدانی بارزان )، دەستەواژەی هەژار موکریانی یە .
هەولێر 16-9-2021

Top