تا كۆتایی ئەمساڵ 200 ملیار دینارەكەی عێراق بۆ هەرێمی كوردستان رەوانە دەكرێت
بەپێی ئەو رێكەوتنەی كە لەسەر بنەمای یاسای بودجەی 2021 لەنێوان هەرێمی كوردستان و عێراق كراوە بەتایبەتی لەرێگەی سەرۆك وەزیرانی عێراقەوە، بەغدا پابەند دەبێت بەناردنی 200 ملیار دینارەكەی هەرێمی كوردستان كە لەسەر ئەو بنەمایە بێ لێبڕین حكومەتی هەرێمی كوردستان مووچە دەداتە فەرمانبەرانی كەرتی گشتی ، لەدوای هەڵبژادنەكانیش شاندی هەرێمی كوردستان بۆ جارێكی دیكە دەچنەوە بەغدا و گفتوگۆ لەسەر ووردەكارییەكانی جێبەجێكردنی رێكەوتنەكان دەكەنەوە .
ناردنی 200 ملیار دینار لەلایەن حكومەتی عێراقەوە بۆ هەرێمی كوردستان وەكو سولفەیەكی مانگانە دەنێردرێت و بەپێی یاسای بودجەی 2021 كە دەبێت حكومەتی ئێستا و حكومەتی داهاتووش تا كۆتایی ئەمساڵ لەسەری بەردەوام دەبێت.