دیناری عێراقی بەرامبەر دراوە بیانیەكانی دیكە بەتایبەتی دۆلاری ئەمەریكی لە دۆخێكی سەقامگیردایە
بەهای دۆلار لەبازاڕەكانی كوردستان
بۆ ماوەی هەفتەیەكە بەهای دیناری عێراقی بەرامبەر دراوە بیانیەكانی دیكە بەتایبەتی دۆلاری ئەمەریكی لە دۆخێكی سەقامگیردایە و لەنێوان 147.400 و 147.500 سەقامگیری بووە ئەمەش بۆ سەقامگیری و بەرزی بەهای بەرمیلی نەوت و سیاسەتەكانی خستنەڕووی دۆلار دەگەڕێتەوە لەلایەن بانكی ناوەندی عێراق، بەڕادەیەك رێگا نادات هیچ ناهاوسەنگیەك لەنێوان خواست و خستنەڕووی دۆلاردا رووبدات و گەمە بەنرخەكانەوە بكرێت.
داشكانی بەهای دینار بەرامبەر دراوە بیانیەكانی دیكە بەتایبەتی دۆلاری ئەمەریكی رێژەی هەژاری و نرخ هەڵاوسانی لەعێراقدا بەرز كردەوە، لەلایەكی دیكەوە وڵاتی رزگاركرد لە داڕمانێكی دارایی و بەرزی رێژەی كورتهێنانی بودجەو دابین نەكردنی سیولەی نەختینەیی بۆ موچە بەڕادەیەك لەهەر 100 هەزار دینارێك بەرێژەی 20-22%ی بەهاكەی لەدەستدا.
100دۆلاری ئەمەریکی بەرامبەر بە 147400 دیناری عێراقی
100یۆرۆ بەرامبەر بە 175000 دیناری عێراقی
100 پاوەندی بەریتانی بەرامبەر بە 203000 دیناری عێراقی
100لیرەی تورکی بەرامبەر بە 17750 دیناری عێراقی
100ھەزار تومەنی ئێرانی بەرامبەر بە 5500 دیناری عێراقی
1 دیناری ئوردنی بەرامبەر بە 2070 دیناری عێراقی