توخێل چاوی له گواستنه‌وه‌ى سانی ئه‌ڵمانیه
توخێل چاوی له گواستنه‌وه‌ى سانی ئه‌ڵمانیه
رۆژنامه‌كانى به‌ریتانیا ئه‌وه‌یان ئاشكرا كردوه كه‌وا یانه‌ى چێلسى پاڵه‌وانى خولى یانه پاڵه‌وانه‌كانى ئه‌وروپا چاوی له‌وه‌یه یاریزانى ئه‌ڵمانى و یانه‌ى بایرن میوینخ لیروی سانى بگوزاێته‌وه ریزى یانه‌كه‌ى له‌م هاوینه ئه‌ویش له‌سه‌ر داواى تۆماس توخێلى راهێنه‌رى ئه‌لمانى یانه‌كه، تۆماسى راهێنه‌ر داواى گواستنه‌وه‌ى یاریزانه هاونشتیمانیهكهى خۆى كردوه بۆ ئه‌وه‌ى ریزى پێكهاته‌ى یانه‌كه‌ى به‌هێز بكات له‌م وه‌رزه‌دا،هه‌ر چه‌نده یانه‌ى بلوز ئاماده‌یه یاریزانیش بگۆریته‌وه له پێناو گواستنه‌وه‌ى سانی، رۆژنامه‌ى دیلی ئیكسبریسى به‌ریتانى ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردوه تۆماس پێویستى به‌م یاریزانه‌یه له هێلى ناوه‌ڕاست ئاماده‌یه یاریزانێكى تیپه‌كه‌یان بداته یانه‌ى باڤاری، یانه‌ى لیڤه‌رپوولیش ئه‌وه‌ى ئاشكرا كردوه كه‌وا سانى له‌به‌رامبه‌ر محه‌مه‌د سه‌لاحى میسرییه، بایرن سانى له مان سیتى گواسته‌وه له‌به‌رامبه‌ر 45ملیۆن یۆرۆ له ساڵى 2020 ، به‌رپرسانى یانه‌ى چێلسى ئاماده‌ن یاریزانى لاوى یانه‌كه كالۆم هودسۆن بده‌نه بایرن و جگه له‌و پاره‌یه‌ى كه یانه ئه‌ڵمانیه‌كه داواى بكات.
كارزان كانه‌بی