بارسا داواى كاڤانی كردوه
بارسا داواى كاڤانی كردوه
ژماره‌یه‌ك له رۆژنامه‌كانى ئینگلته‌را ئه‌وه‌یان ئاشكرا كردوه كه‌وا كۆبوونه‌وه كراوه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى یانه‌ى مان یونایتد بۆ ئه‌وه‌ى گرێبه‌ستێك پێشكه‌ش به ئه‌دینسۆن كاڤانى بگوازنه‌وه بۆ ریزى یانه‌ى بارسیلۆناى هه‌رێمى كاتالۆنیا، به‌ڵام مان یونایتد ئاماده نییه ده‌ستبه‌ردارى ئه‌م یاریزانه بێت، هه‌ر چه‌نده كاڤانى رازی بووه له‌سه‌ر رۆیشتنى له یانه‌ى مان یونایتد دواى هاتنى كریستانۆ رۆنالدۆ بۆ ئه‌و یانه‌یه، یانه كاتالۆنیه‌كه ده‌یه‌وێت ئه‌و هێرشبه‌ره ئاماده‌یه بگوزاێته‌وه به هۆى ئه‌وه‌ى هێرشبه‌رێكى ئاست به‌رز و به ئه‌زموونه و بیكاته خاوه‌ن مووچه‌یه‌كى باش له یانه‌كه، و لاپۆرتاش سوره له سه‌ر گواستنه‌وه‌ى بۆ ریزى یانه ئیسپانیه‌كه به‌هۆى ئه‌و ئه‌زموونه‌ى ئه‌و هێرشبه‌ره هه‌یه‌تى و ده‌یه‌وێت قه‌ره‌بووى رۆیشتنى میسى به‌م یاریزانه ئۆرگاوایه بكاته‌وه، به‌ڵام تاكو ئێستا هه‌واڵه‌كان بۆ هێنانى ئه‌و هێرشبه‌ره بۆ ریزى یانه‌ى بارسا یه‌ك لاى نه‌بۆته‌وه.
كارزان كانه‌بی