ئێستا و ئاینده‌ی گه‌لی كورد له ده‌ستێكی ئه‌مین دایه..
پارتی ئه‌و حزبه‌یه هه‌میشه تاكی كورد چاوی له هه‌نگاوه‌كانی ڕێبه‌ره‌كه‌یه‌تی بۆ به‌ده‌ستهێنان و پاراستنی مافه‌كانی گه‌لی كورد. ده‌توانین بڵێین پشكی شێری هه‌موو ده‌ستكه‌وت و شانازییه‌كانی گه‌لی كورد به‌ر پارتی ده‌كه‌وێت، بۆیه داوا ده‌كه‌ین پارتی له‌و چوارچێوه نه‌ته‌وه‌یییه‌ی خۆیدا خه‌باته‌كه‌ی چڕتر بكاته‌وه بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافی سه‌ربه‌خۆیی و ئازادیی گه‌لی كورد.پارتی توانیویه‌تی هه‌نگاوی گه‌وره له بابه‌ته نیشتمانییه‌كان بنێت، ئه‌و دیموكراسیه‌ی پارتی فه‌راهه‌می كردووه، پارتی ده‌سه‌ڵاتی له هه‌رشوێنێكی وڵات هه‌بێت ئه‌وه ئاسایشی ئابووری و سیاسی هه‌یه، ده‌بینین به‌هۆی ئه‌و ژینكه و ئه‌و ناوچه‌یه سه‌قامگیرو ئارامه‌وه، ئاسایشی بازاڕ له شوێنه‌كانی تر زیاتره، نه‌ك ته‌نها ره‌نگدانه‌وه‌ى له سه‌ر پێشكه‌وتن و گه‌شه‌سه‌ندنى كوردستان هه‌یه ، به‌ڵكو ره‌نگدانه‌وه‌ى له سه‌ر وڵاتانى هه‌رێمایه‌تی و نێوده‌وڵه‌تیش هه‌یه .
دروستكردنى پارتی و دوای پیلانگێرى له دژى كۆماری كوردستان له مه‌هه‌باد ،به وێستگه‌یه‌كی گرنگ و مێژوویی بۆ گه‌لی كورد هاته پێش و ده‌رفه‌ت و زه‌مینه‌یه‌كی زۆرباشی بۆ ڕه‌خسا، جه‌نابی سه‌رۆك بوو به سه‌ركێش و ڕه‌مزی ڕیفراندۆم و توانی ئه‌و ده‌رفه‌ته گه‌وره و مێژووییه بۆ كورد به‌ده‌ست بهێنێت و له پڕۆسه‌یه‌كی ئازاد و دیموكڕاتیانه‌دا به‌گوێی دونیا گه‌یاند ، كه گه‌لی كورد ویستی سه‌ربه‌خۆیی هه‌یه و ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی ئه‌نجامدا، ئه‌ویش به‌شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه و دوور له توندوتیژی كه مافێكى ڕه‌وای گه‌له‌كه‌مانه ، ئه‌م ده‌ستكه‌وت و سه‌روه‌رییانه له ئێستا و داهاتوودا بووه به چه‌كێكی كاریگه‌ر و تاپۆیه‌كی ڕه‌ش به‌ده‌ستی گه‌لی كورده‌وه، هه‌ر ئه‌و خه‌بات و مێژووه پڕشنگداره‌یه كه پارتی كردووه به سه‌نگێك له مه‌یدانی كاری سیاسی‌دا كه وه‌ك حزبێكی باڵای گرنگ و خاوه‌ن بڕیار له‌سه‌رئاستی ناوخۆ و ده‌ره‌وه حیسابی له‌سه‌ر ده‌كرێت.
جێگه‌ى خۆیه‌تیی هه‌موو كورد وپارتییه‌ك به‌شانازییه‌وه ده‌توانێت یادی دامه‌زراندنی پارتى و سه‌رۆك بارزانی بكاته‌وه و چونكه ئه‌و قوتابخانه و رێبازه ، ته‌نها بۆ حیزبێك و ناوچه‌یه‌كى جوگرافیا دیاریكراوه خه‌بات و به‌رخۆدانى نه‌كردووه، به‌ڵكو تێكۆشانێكى گشتگیر و به‌كرده‌وه بووه بۆ نه‌ته‌وه‌یی كورد، ده‌توانین بڵێین پارتی له شۆڕش و خه‌باتى چه‌كدارى و و حوكمڕانیی شار و سڤیلدا ،حزبێكی ڕاستگۆ بووه له‌گه‌ڵ گه‌له‌كه‌ى و گه‌لیش له هه‌موو پرسه چاره‌نووسسازه‌كاندا چاویان له هه‌نگاوه‌كانی پارتی و بارزانییه.بۆیه، له ئێستا و ئاینده‌شدا دا دۆزى ره‌وایی گه‌لی كورد له ده‌ستێكی ئه‌مین و پارێزراو دایه .